ئەندامێتی

ئەندام بوون لە پەیمانگا

ئەندامەکانی پەیمانگای ناوین بریتین لە(فێرخواز و دەرچووانی پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان، زانستە رامیاریەکان، یاسا و پەیوەندیەکان و ئەو کەسانەی پێشینەی کاری دبلۆماسی و سیاسیانەیان هەیە)، هەروەها کۆمپانیا و بازرگانان و دیبلۆماتکاران و توێژەران و میدیا و دامەزراوە زانستی و ناحکومییەکان دەتوانن ببن بە ئەندامی نایاب و راوێژکاری، بەشداری ئەندامەکان سەرچاوەی گرنگی داهات و سەربەخۆی و بێلایەنی (پەیمانگای ناوین)ن

دوو جۆر ئەندامێتی هەیە

یەکەم : ئەندامێتی تاکەکەسی

دووەم : ئەندامێتی نایاب و راوێژکاری

 

یەکەم : ئەندامێتی کەسی

ئەندام بوونی کەسیەکان لە پەیمانگا بۆ هەمیشەییە و ئەندام دەتوانێ ئامادە بێت لەو پروژە و چالاکیانەی پەیمانگا رێکی دەخات و مافی وەرگرتنی تەواوی زانیاری لەسەر پەیمانگا هەیە و بەپێی توانای کەسی بەرپرسیارێتی وەربگرێ و لەیەکێک لە بەشەکانی پەیمانگا کاربکات. هەروەها دەتوانن سەردانی ئۆفیسی پەیمانگا بکەن سوود لە ئوفیس ببینن بۆ کاری رێکخراوەیی و زانستی، هەروەها داوای زانیاری دیاریکراو بکەن دەربارەی پڕۆژە و زانیاری رێکخراوەیی و پێدانی ڕەخنە و پێشنیاز دەربارەی ڕێگای کارکردن (لە چوارچێوەیەکی دیاریکراودا) پێویستە لەسەر هەموو ئەندامان کە مەرجەکانی ئەندامێتیان هەیە و قبوڵی بکەن، ئامادەبن لە چالاکییەکانی پەیمانگا و بڕی (25) دۆلاری ئەمریکی بۆ یەک جار بدەن بە پەیمانگا.

 

دووەم: ئەندامێتی نایاب و راوێژکاری

ئەندامێتی نایاب و راوێژکار کە بریتین لە کۆمپانیا و بازرگانان و دیبلۆماتکاران و توێژەران و میدیا و دامەزراوە زانستی و ناحکومییەکان، دەتوانن ببن بە ئەندامی نایاب و راوێژکاری بەرامبەر بڕی 600 دۆلاری ئەمریکی بۆ ماوەی یەک ساڵ، لە بەرامبەردا دەتوانن سوودمەندبن لە بەشداری بێسنوور لە خزمەتگوزاری و چالاکییەکانی پەیمانگا و توێژینەوە و ڕاوێژکاری و کۆنفرانس و خول و بڵاوکراوەکان و سۆشیال میدیا و تۆڕی پەیوەندی نێوخۆیی و نێودەوڵەتی پەیمانگا. ئەندامەکان سوودمەندی سەرەکی دەبن لە هەواڵەکانی پەیمانگا و وەشان و بڵاوەکراوەکان، دەتوانن دوو نوێنەری هەمیشەیی لە ئەنجوومەنی راوێژکاری دابنێن و کەسێکیش کاندیدبکەن بۆ بەشداریکردنی لە چالاکییەکانی پەیمانگا( لەسەر ویستی خۆیان) و ناسنامەی راوێژکاریان پێدەدرێت. ئەندامە نایابەکان بۆ گشت چالاکییەکانی پەیمانگا بانگهێشت دەکرێن کە دەرفەتی فراوانکردنی پەیوەندی و ریکلام کردنیان بۆ فەراهەم دەکات. بەهەمان شێوە سوودمەندبوون لە ڕاوێژی ڕاستەوخۆ و بینینی توێژەرانی پەیمانگا و کەڵک وەرگرتن لە توانای مرۆیی و هونەری و راگەیاندنی پەیمانگا.