دەربارەی ئێمە

ئەنجوومەنی گشتی پەیمانگا: کارگێڕی پێکهاتەی گشتی پەیمانگا پێکهاتووە لە: ئەنجوومەنی گشتی: پێکدێت لە 11 ئەندامی سەرەکی بەم شێوەیە( سەرۆکی پەیمانگا، ئەنجوومەنی بەرێوەبردن، ئەنجومەنی راوێژکاری)

سەرۆکی پەیمانگا: کەسی یەکەمی پەیمانگایە و سەرپەرشتی یەرجەم کار و چاڵاکیەکانی پەیمانگا دەکات، مەرجە دەرچووی پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان و سەربەهیچ حزبێک نەبێت و زمانێکی بیانی بەباشی بزانێت.

ئەنجوومەنی بەرێوەبردن: لە نۆ پەندام پێکدێت بەم شێوەیەی خوارەوە، بەرێوەبەری ئەنجوومەن، بەرێوەبەرانی بەشەکانی ( کارگێری، دارایی، ڕاگەیاندن، یاسایی، پەیوەندیە نیشتمانیەکان، پەیوەندیە نێودەولەتیەکان، پلاندانان، توێژینەوەی ستراتیژی و سیاسی).

ئەنجوومەنی راوێژکاری: ئەم ئەنجوومەنە لە بەرێوەبەری ئەنجوومەن و ژمارەیەک راوێژکار پێکدێت بە پێی پەیڕەوی ناوخۆ.

داهاتی پەیمانگا: پەیمانگای ناوین هەولی بەدەستهێنانی سەرچاوەی دارایی جیاواز دەدات. پەیمانگای ناوین لە رێگەی ئەندامێتی و سپۆنسەری بۆ چالاکیەکان و توێژینەوە و وەرگرتنی فەند لە رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان و فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکان وەردەگرێت.

لە ئێستادا پەیمانگای ناوین پلانی یەک ساڵەی داناوە و پێکدێت لە 36 خول و سمینار و وۆرک شۆپ و گفتوگۆی کراوە و … هتد

بۆ سپۆنسەرکردن پەیوەندی بکەن بەم ژمارە تەلەفۆنەی خوارەوە

07507980758

پاراستنی نهێنی: پەیمانگای ناوین بەهیچ جۆرێک هەڵناستێت بەکۆکردنەوەی زانیاری پەیوەستی کەسیی دەربارەی سەردانکەرانی ماڵپەر. تەنها ئەو زانیاریانە تۆمار دەکرێ کە میوانان و ئەندامان و پێشکەشکاران بە ڕەزامەندی خۆیان لە ڕێگەی ئیمەیل و پێشکەشکردنی داواکاری ناردوویانە. پەیمانگای ناوین پابەندە بە ڕێزگرتن و پاراستنی تایبەتمەندێتی ئێوە. ئەگەر زۆر پێویستبێت،دەکرێت هەندێک زانیاری دیاریکراو بۆ مەبەستی دیاریکراو بەکاربهێنین. لەو بارودۆخانەش، داوا لە لایەنی سێهەم دەکرێت کە زۆر بە وریایی مامەڵە لەگەڵ ئەو زانیارییە نهێنیانە بکات هەروەک چۆن ئێمە مامەڵەی لەگەڵدا دەکەین. ئێمە تەنیا بە ڕەزامەندی خاوەنەکانیان زانیارییەکان بڵاو دەکەینەوە یان بەهۆی بەرپرسیارێتی یاسایی. لەهەر بارودۆخێکیتر، بەشداران دەرفەتی هەڵبژاردنی بەکارنەهێنانی زانیاری کەسییان پێدەدرێت. بۆ هەر پرسیارێک دەربارەی سیاسەتی پاراستنی تایبەتمەندێتی، تکایە دوودڵ مەبن لە پەیوەندیکردن.

ئامانجەکانی پەیمانگا :پەیمانگا چەندین ئامانجی گشتی و تایبەتی هەیە