وەزارەتى بەرگرى ئەمریکا : ئێران دەیەوێت بە پارە کاریگەری لەسەر هەڵبژاردنەکانی عێراق دروستبکات

0

ناوین : ئاژانسەکان

نزیکەى دوو مانگى تر هەڵبژاردنى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق بەڕێوەدەچێت , ئەم هەڵبژاردنە وێستگەیەکی گرنگە بۆ رەوت و لایەنە سیاسییەکانی ئەم وڵاتە و هەندێ وڵاتى ناوچەکە وەک ئێران

جەیمس ماتیس، وەزیری بەرگریی ئەمریکا لە بارەى دەستوەردانى ئێران لە هەڵبژاردنەکان گوتى , بڕە پارەیەک کە ئێران بۆ ئەم مەبەستە خەرجی کردووە، زۆریش نییە و کاریگەری نابێت. ئەمریکا لە بوونی ئەم پەیوەندییە بەڵگەی هەیە، بەڵگەکانیش جێی نیگەرانین”.

ئێران هەمیشە دەستتێوەردان لە کاروباری ناوخۆیی عێراقی رەتکردووەتەوە. لەگەڵ ئەوەشدا شاراوە نییە، پشتیوانی لە هەندێک لایەنی شیعە و گرووپەکانی حەشدی شەعبی لە لایەن ئێرانەوە دەکرێت

ئێران، عێراق وەک یەکێک لە وڵاتانی هێڵی بەرگری خۆی دەزانێت و ژمارەیەک لە هێزە چەکدارەکانی ئێران لە عێراقدا کوژراون. هێڵی بەرگری ئێران تاوەکو سووریا، لوبنان، فەلەستین و یەمەنیش درێژدەبێتەوە.

بەگوتەی ماک ماستەر، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا، ئێران لە ساڵی ٢٠١٢ ـەوە تائێستا، زیاتر لە ١٦ ملیار دۆلاری بە حکومەتی بەشار ئەسەد و گرووپە بە وەکالەتەکانی دیکەی لە عێراق، سووریا و یەمەن داوە.

بڵاوکردنەوە لە

بۆچوونێک بنووسە