عەفرین داگیر کرا

0

ناوین : ئاژانسەکان

ڕوانگەى سورى بۆ مافەکانى مرۆڤ بڵاوى کردەوە کە دواى شەڕ و پێکدادانێکى سەخت و دژوار سوپاى تورکیا و هێزە هاوپەیمانەکانى چوونە ناو شارى عەفرین لە ڕۆژئاڤى کوردستان و دەستیان بە سەر ئەو شارەدا گرت .

ئەمەش لە کاتێکدایە ماوەى سێ مانگە سوپاى تورکیا و هێزە هاوپەیمانەکانى هێرشیان بۆ سەر کانتۆنى عەفرین دەستپێکردووە , و بەپێی سەرچاوەکان تائێستا زیاتر لە ٢٣٠ هاوڵاتی مەدەنی شەهیدبوون و زیاتر لە ٦٠٠ هاوڵاتیش برینداربوون , ١٦٠ هەزار کەسیش ئاوارە بوون و ماڵ و حاڵى خۆیان جێهێشتووە .لە بەرامبەردا دەیان سەربازى سوپاى تورکیا و چەکدارە کانى تر کوژراون .

بڵاوکردنەوە لە

بۆچوونێک بنووسە