پەیمانگای ناوین سەردانی نوێنەرایەتی (تیار الحکمة الوطني)ی کرد

0

رۆژی دووشەم 12ی شوباتی 2018 وەفدێکی پەیمانگای ناوین بۆ پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان، سەردانی نوسینگەی هەولێری ڕەوتی (تیار الحکمة الوطني) سەربە عمار الحکیم کرد و لەلایەن بەڕێزان کـاروان بابان بەرپرسی نوێنەرایەتی هەولێری رەوتەکە و ئومێد نانەکەڵی بەرێوەبەری نوسینگەی هەولێری دەزگای شەهیدی میحراب بەگەرمی پێشوازی کران.

سەرەتا خاتوو تانیا جمل غریب سەرۆکی پەیمانگای ناوین ئەو پێشوازیە گەرمەی لێکردن، دواتر بەکورتی باسی پەیمانگای ناوین و کار و چالاکیەکانی کرد، هەروەها پیرزۆبای دەست بەکاربوونی لە نوێنەری رەوتەکە کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن و پیرۆزبای بەستنی کۆنگرەکەشی لێکردن.
لەلایەن خۆیەوە بەرێز کاروان بابان سوپاسی هاتنی وەفدی پەیمانگای ناوین ی کرد و بەکورتی باسی لە دوا کۆنگرەی ڕەوتەکەی کرد و باسی ئامانج و چۆنیەتی کارکردنی رەوتەکەی کرد، هەروەها بانگێشتی پەیمانگای ناوین ی کرد بۆ سەردانی بەکۆمەڵ بۆ نەجەف و کەربەلا.

هەر لە دیدارەکەدا جێگر برادۆستی بەرێوەبەری ئەنجوومەنی پەیمانگا، باسی لەو چالاکیانە کرد کە لەبەرنامەی پەیمانگای ناوین دا ئەنجامی بدات، هەروەها باس لە کاری هاوبەش و درێژەدان بەو پەیوەندیانە کرد لە نێوان هەردوو لادا. جەختیش لەوە کرایەوە کە بەهەماهەنگی لەگەل کاک ئومێد نانەکەلی بەرێوەبەری دەزگای شەهیدی میحراب، چەند پروژەیەک تاوتوێبکەن تا بەیەکەوە لە ئایندەدا ئەنجامی بدەن.
شایەنی باسکردنە لەو دیدارەدا بەرێز محمد عرب بەرپرسی پەیوەندیەکانی پەیمانگای ناوین ئامادە بوو

بڵاوکردنەوە لە

بۆچوونێک بنووسە