سێیەم کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی بەریتانی لەگەڵ پسپۆرانی پەروەردە و ئۆتیزم لە لوبنان

0

خاتوو تانیا جەمال غەریب سەرۆکی پەیمانگای ناوین بۆ پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان، کە لەهەمانکاتدا راهێنەر و سەرپەرشتیاری پەروەردەییە لە وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی، لە بەیروتی پایتەختی لبنان بەشداری سێیەم دانیشتنی هاوبەشی نێوان پسپۆران و شارەزایانی پەروەردەیی و ئۆتیزم لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئەنجوومەنی رۆشەنبیری بەریتانی کرد.

لە لێدوانێکی تایبەت بە ماڵپەڕی (ناوین) خاتوو تانیا ووتی ” ئەمە سێیەم جارە بە نوێنەرایەتی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی لەگەڵ ئەنجوومەنی رۆشەنبیری بەریتانی دادەنیشین بۆ دۆزینەوەی ئالیەتێک بۆ تێکەڵکردنی قوتابیانی کەم ئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت لەگەڵ قوتابی و منداڵانی ئاسایی بۆ درێژەدان بە خوێندن، بۆ ئەم مەبەستە بە نوێنەرایەتی وەزارەت سەردانی بەیروتی پایتەختی لبنانمان کرد لەوێ لەگەل وەفدێکی بەریتانی دانیشتین و گفتوگۆمان کرد بۆ چۆنیەتی دۆزینەوەی ئاسانترین رێگا بۆ تێکەڵکردنی ئەم توێژە گرنگەی کۆمەلگا بە قوتابی و منداڵانی ئاسایی، هەروها گفتوگۆمان کرد سەبارەت بە بەهێزکردنی ئەو بەشەگرنگە لە وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان، سەبارەت بە کۆبوونەوەی داهاتووش، تانیا جمال ووتی ” کۆبوونەوەی داهاتوومان لە 3ی ئاداری داهاوو لەشاری هۆلێر دەبێ.

شایەنی باسە، تانیا جمال غریب چالاکوان و سەرپەرشتیاری پەروەردەییە لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی گوردستان ، وە دامەزریێنەر و سەرۆکی پەیمانگای ناوین ە بۆ پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان

بڵاوکردنەوە لە

بۆچوونێک بنووسە