کۆمسیۆنی عێراق لایەنە سیاسییەکان ئاگادار دەکاتەوە

0

جێگری سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، رایدەگەیەنێت، حەوت رۆژ ماوە بۆ ئەوەی لایەنەکان لیستی کاندیدەکانیان پێشکەش بکەن، و ھیچ لایەنێک ناوەکانی رەوانە نەکردووە.

ڕزگار حاجی حەمە، راگەیاند، تائێستا ھیچ لایەنێکی سیاسی لیستی کاندیدیان پێشکەش نەکردووە، بۆبەشداریکردن، لە ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی پەرلەمانی عێراق، دوا وادەش ١٠-٢-٢٠١٨یە، بۆ وەرگرتنی لیستی کاندیدەکان تەنھا حەوت ڕۆژماوە لەبەردەم لایەنە سیاسیەکان.

بڕیارە ١٢ی ئایاری ئەمساڵ، ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، بەڕێوەبچێت لە ناوچە جێناکۆکەکان،  ھاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری و گۆڕان و کۆمەڵ، ھاوپەیمانی نیشتیمانیان پێکھێناوە، بۆ ھەڵبژاردنەکان.

بڵاوکردنەوە لە

بۆچوونێک بنووسە