دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بانگهێشتی پەرلەمانتاران دەكات بۆ كۆبوونەوە

0

دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان بانگهێشت ئاڕاستەی پەرلەمانتاران دەكات بۆ ئەنجامدانی كۆبوونەوە لە رۆژی سێشەمەی داهاتوودا.

بەپێی نوسراوێك كە وێنەیەكی بۆ خەندان نێردراوە، واژۆی جەعفەر ئیمنیكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستانی لەسەر هاتووە، “بەپێی حوكمی بڕگە 2 لەماددەی 17 و بڕگە 1 لەماددەی 18 لە پەیڕەوی پەرلەمانی كوردستانی عێراق ژمارە 1ی ساڵی 1992ی هەموار كراو دەستەی سەرۆكایەتی بڕیاریدا بە دانیشتنی ژمارە 7ی ئاسایی پاییزە”.

ئاماژە بەوەشكراوە، “كۆبوونەوەكە كاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆی رۆژی سێشەممەی داهاتوو بەڕێوەدەچێت”.

دواین كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان لە هەفتەی رابردوو بەڕێوەچوو، كە تیایدا تاوتوێی لەشكركێشییەكانی كانتۆنی عەفرینی رۆژئاوای كوردستانی كرد.

بڵاوکردنەوە لە

بۆچوونێک بنووسە