سەرۆکی پێشووی کەتەلۆنیا: بەهەموو توانامانەوە دژی ئیسپانیا دەجەنگین

0

سەرۆکی پێشووی هەرێمی کەتەلۆنیا رایگەیاند، ئیسپانیا ئەوەی لە توانایدایە دەیکات بۆ ئەوەی بەربەست بۆ بەدیهاتنی خواستەکانی گەلەکەی دروستبکات، بۆیە ئەوەی لە توانایاندابێت بۆ زاڵبوون بەسەر ئەو بەربەستانە دەیکەن.

لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا لە برۆکسلەوە، کارلێس پۆژیدمۆند، سەرۆکی پێشووی کەتەلۆنیا رایگەیاند، ئەم چەند رۆژە بۆ کەتەلۆنییەکان رۆژانێکی سەختن، دەوڵەتی ئیسپانیا ئەوەی لەتوانایدابێت دەیکات بۆئەوەی بەربەست بخاتە بەردەم بەدیهاتنی خواستەکانی گەلی کەتەلۆنیا.

پۆژیدمۆند راشیگەیاند، بەرامبەر بە هەوڵەکانی حکومەتی ئیسپانیا دژ بە خواستەکانی گەلی کەتەلۆنیا بێدەنگ نابن و ئەوەی لە توانایاندابێت بۆ زاڵبوون بەسەر ئەو نادادپەروەریی و بەرستانەدا دەیکەن.

بەهۆی ترس لەسەر ژیانی و بڕیاری دەستگیرکردنی لەلایەن حکومەتی ئیسپانیاوە، سەرۆکی هەرێمی کەتەلۆنیا روویکردووەتە وڵاتی بەلجیکا.

رۆژی 1-10-2017 لە هەرێمی کەتەلۆنیا گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی و جیابوونەوە لە ئیسپانیا بەڕێوەچوو. لە 92%ی ئەوانەی بەشداربوون بە “بەڵێ” دەنگیان بۆ سەربەخۆیی دا. 

لە کاردانەوەی گشتپرسییەکەدا حکومەتی ئیسپانیا حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کەتەلۆنیای هەڵوەشاندەوە و هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ناوەندی رەوانەی بارسێلۆنا کرد، دواتریش بڕیاریدا هەڵبژاردن لە هەرێمەکە بەڕێوەبچێت.

بڵاوکردنەوە لە

بۆچوونێک بنووسە