کۆنگرەى سۆچى بێ ئامادەبوونى لایەنى کوردى بەڕێوەچوو

0

ناوین : ئاژانسەکان

ئەمڕۆ کۆنگرەى دەیالۆگى نیشتیمانى لە شارى سۆچى لە ڕوسیا دواى ئەوەى کورد بایکۆتى کرد بەڕێوەچوو , زۆربەی ئەو لایەنانەی بەشدارن لە کۆنگرەی سۆچی، هیوای زۆریان هەیە دانوستاندنەکان شوێنی گفتوگۆکانی جنێڤ بگرێتەوە.

بە پێى ئاژانسەکانى هەواڵ کۆنگرەکە نزیكه‌ی هه‌زار و ٥٠٠ نوێنه‌ری لایەنەکانی سووریا به‌شداریان تیادا كردووه‌، سێرگى لاڤرۆڤ وەزیرى دەرەوەى ڕوسیا و ستیڤان دیمستۆرا نێردەى تایبەتى سکرتێرى گشتى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دۆخى سوریا بەشدار بوون ,کۆنگرەکەش بە وتارێکی غه‌سان ئه‌لقەلاع سه‌رۆكی ژووری بازرگانی دیمه‌شق، ده‌ستیپێكرد.

سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا لە سەرەتای دەستپێکردنی کۆنگرەکە په‌یامی سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی، ڤلادیمیر پوتین-ی خوێنده‌وە و ڕایگەیاند رووسیا هیچ کەمتەرخەمی نەکردووە لە هەوڵەکانی بۆ بەدەستهێنانی ئاشتی لە سووریا”. گوتیشی”بارودۆخێک بۆ کۆتاییهێنان بەم لاپەڕە مێژووییەی سووریا لە ئارادایە .

ئەمە لەکاتێکدایە کە شاندی تورکیا بەشداریکردنی لە کۆنگرەی سۆچی هەڵپەسارد و رایگەیاند، بەهۆی خراپی مامەڵەی رووسیا لەگەڵ شاندی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا بەشداریکردنیان لە کۆنگرەکە هەڵپەساردووە.

بڵاوکردنەوە لە

بۆچوونێک بنووسە