پەرلەمانى کوردستان هێرشى تورکیاى بۆ سەر عەفرین ئیدانە کرد

0

ناوین : هەولێر

ئەمڕۆ سێ شەممە ٣٠-١-٢٠١٨ پەرلەمانى کوردستان دانیشتنێکى دەربارەى هێرش و پەلامارەکانى سوپاى تورکیا بۆ سەر عەفرین گرێدا , لە دانیشتنەکەى پەرلەمانى کوردستان زۆربەى فراکسیۆنەکان داوایان کرد هێز بۆ پاڵپشتى شەڕڤانان لە هەرێمى کوردستانەوە بجولێنرێ .

لە کۆتایی دانیشتنەکەشدا ڕاسپاردەکان لەسەر هێرشەکانی تورکیا بۆسەر عەفرین خوێنرانەوە و پەرلەمانی کوردستان وێڕاى ئیدانەکردنى هێرشەکانى تورکیا داواى لە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد هەڵوێستی هەبێت و کۆنگرەی نەتەوەیی کوردیش ببەسترێت.

لەسەر هەمان پرس سەرۆکایەتى پەرلەمان ڕونکردنەوەیەکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەى بەوە کردووە کە، ئەوان ڕێگرییان لەوە نەکردووە هێز ڕەوانەى کانتۆنى عەفرین و ڕۆژئاواى کوردستان بکرێت.

بڵاوکردنەوە لە

بۆچوونێک بنووسە