کاری داهاتووی ئازاد جوندیانی ئاشکرا بوو

0

ئازاد جوندیانی ئەندامی پێشووی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، دوای وازهێنانی لەو حزبە، کاری داهاتووی خۆی ئاشکرا کرد.
جوندیانی بڕیاریداوە لەمەودوا ناوەندێکی تایبه‌ت به‌ پرسه‌كانى سه‌ربه‌خۆیی بونیاد ده‌نێت.

هه‌ڵگۆرد عبدالوهاب جندیانى بتایبه‌ت به‌(ناوبن)ى راگه‌یاند كه‌ ئازاد جندیانى له‌سه‌روبه‌ندى دامه‌زراندنى ناوه‌ندێكه‌ له‌ژێر ناونیشانى (ناوه‌ندى خۆییبوون بۆ پرسه‌كانی سه‌ربه‌خۆیی) به‌مزوانه‌ش رێكاره‌ یاساییه‌كانى مۆڵه‌تى فه‌رمى ناوه‌نده‌كه‌ ته‌واوده‌كرێت.
هه‌روه‌ها روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ ناوه‌نده‌كه‌ به‌گشتى كارده‌كات بۆ بونیادنانى كۆده‌نگى نیشتمانى و نه‌ته‌وه‌یی بۆ پرسی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و فراوانكردن و قووڵكردنه‌وه‌ى كه‌لتوورى سه‌ربه‌خۆیی و به‌میللی كردنى.

بڵاوکردنەوە لە

بۆچوونێک بنووسە