وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا : هێرشکردنە سەر عیفرین نابێتە هۆکاری پاراستنی ئاسایشی سنووری تورکیا

0

ناوین : ئاژانسەکان

بەرپرسێکى بالاى وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاندووە , هێرش و ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تورکیا بۆ سەر عیفرین سەقامگیری هەرێمی ناجێگیر دەکات.

ئەو بەرپرسەى وەزارەتى دەرەوە باسى ئەو راپۆرتانە دەکات کە باس لە بۆردوومانکردنی ناوچەی عیفرین لە سووریا (رۆژئاڤای کوردستان) دەکەن، دەڵی گەر راستبن ئەوا دەبنە هۆی ناجێگیرکردنی سەقامگیریی ناوچەکە و ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تورکیا لە عیفرین نابێتە هۆکاری پاراستنی ئاسایشی سنووری تورکیا”.

بڵاوکردنەوە لە

بۆچوونێک بنووسە