لەئەگەری گەڕانەوەی سەرۆکی پێشوو، حکومەتی ئیسپانیا ھەڕەشە لەکەتەلۆنیا دەکات

0

ئەمڕۆ دووشەممە، ماریانۆ ڕاخۆی، سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا ھەرەشەی ئەوەی کرد کە ئەگەر پەرلەمانی ھەرێمی کەتەلۆنیا، جارێکی دیکە سەرۆکی لەکارلادراوی ھەرێمەکە بەسەرۆک ھەلبژێرێتەوە، ئەوا حکومەتی مەدرید دەسەڵاتی ڕاستەخۆی دەسەپێنێتەوە بەسەر ھەرێمی کەتەلۆنیادا.

رۆخۆ زیاتر ووتیشی”شتێکی گەمژانەیە کەسێکی ھەڵاتوو بۆ برۆکسل بیەوێت ببێت بەسەرۆکی ھەرێمی کەتەلۆنیا.”

کارلێس پیوگدێمۆنت، سەرۆکی پێشووی کەتەلۆنیا، ئێستا لەدەرەوەی ئیسپانیا دەژی، دوای ئەوە فەرمانی دەستگیرکردنی نێودەوڵەتی ھەڵوەشێندرایەوە، لەلایەن دادگای ئیسپانیاوە.

٢٧ی مانگی ١٠ی ساڵی رابردوو، پەرلەمانی کەتەلۆنیا دەنگیدا لەسەر جیابوونەوە لەئیسپانیا، ئەوەش دوای ئەوەی لە رۆژی یەکی ھەمان مانگ، زۆرینەی خەڵکی ھەرێمی کەتەلۆنیا لەریفراندۆمێکدا دەنگیاندا بۆ سەربەخۆیی ھەرێمەکەیان.

دوای ئەو بڕیارە، سەرۆکی پەرلەمانی کەتەلۆنیا رایگەیاند، ٧٠پەرلەمانتار لەبەرژەوەندی سەربەخۆیی دەنگیانداوەو ١٠ پەرلەمانتار لەدژی بوون، ھەروەھا دوو دەنگی بەتاڵ ھەبووە.

٥ی ١١ی ساڵی رابروو، سەرۆکی ھەرێمی کەتەلۆنیا، کارلۆس پۆگیدمۆنت، لەگەڵ چوار وەزیری پێشووی ھەرێمەکە، خۆی رادەستی پۆلیسی بەلجیکا کرد، دوای ئەوەی ئیسپانیا بڕیاری دەستگیرکردنی دابوو. 

رۆژی ٨ی ١١ی ھەمان ساڵ، دادگای دەستووری ئیسپانیا، بەفەرمی بڕیاری راگەیاندنی سەربەخۆیی کەتەلۆنیای ھەڵوەشاندەوە.

دادگاکە، بە بڕیارێک، بریاری پەرلەمانی کەتەلۆنیای، تایبەت بە راگەیاندنی سەربەخۆیی ھەرێمەکەی ھەڵوەشاندەوە.

بڵاوکردنەوە لە

بۆچوونێک بنووسە