کورد لە کەرکوک بە یەک لیست بەشدارى هەڵبژاردنەکان دەکات

0

ناوین: هەولێر

بڕیارە ئەمڕۆ لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی نشتیمانی کوردستان لە كەركووك، نوێنەری لایەنە سیاسییەكانی كوردستان لە سنووری كەركووك كۆببنەوە، بۆ ئەوەی لیستی ھاوپەیمانی كوردستانی بۆ بەشداریكردن لە ھەڵبژاردنەكانی عێراق رابگەیەنن .

ئەحمەد رەفیق، بەرپرسی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی یەکێتی لە کەرکووك بە کوردستان24 راگەیاندووە پڕۆژەی یەك لیستی لە بنەڕەتەوە پێشنیاری یەکێتی و پارتییە و بۆ کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆش، سەرجەم حزبەکان بانگێشتکراون، ئەگەر هەمووان ئامادەبن ئەوا بڕیار لەسەر ئەم بابەتە دەدرێت .

بڵاوکردنەوە لە

بۆچوونێک بنووسە