كرملین: تۆمەتباركردنی ڕوسیا بەدەستوەردان لەهەڵبژاردنەكانی ئەمەریكا زیان بە پەیوەندییەكانی هەردوولا دەگەیەنێت

0

كۆشكی سەرۆكایەتی ڕوسیا (كرملین) ئەمڕۆ پێنج شەممە لە لێدوانێكدا راپۆرتی پارتی دیموكراتەكانی ئەمەریكای لە بارەی تۆمەتباركردنی ڕوسیا بەدەستوەردان لە هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا ڕەتكردەوە، رایگەیاند، “ئەو ڕاپۆرتە زیان لە پەیوەندیە دوولایەنەكانی هەردوو ووڵات دەدات”.

رۆژی چوارشەممە، یاسادانەرانی پارتی دیموكراتی ئەمەریكا لە ڕاپۆرتێكدا جارێكی دیكە ڕوسیا-یان تۆمەتباركرد بە ئەنجامدانی “هێرشی بەردەوام” بۆسەر دامەزراوە دیموكراتەكان لەسەرانسەری جیهاندا، هەروەها داوایان لە دۆناڵد ترەمپ كرد وەكو قەیرانێكی نیشتمانی مامەڵە لەگەڵ بابەتی دەستوەردان لە هەڵبژاردنەكان بكات.

لە بەرامبەردا، دمیتری پێسكۆڤ، وتەبێژی كرملین كە بەبەردەوامی ئەو تۆمەتانەی ڕەتكردووەتەوە كە روسیا دەستیوەردابێت لە هەڵبژاردنەكانی ئەمەریكا-دا، لە لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامەنووسان جارێكی دیكە ئەو تۆمەتانەی ڕەتكردەوە و بێهیوایی خۆی دەربڕی لەوەی كە هێشتا ئەو تۆمەتانە لە دژی وڵاتەكەی دروستدەكرێن.

پێسكۆڤ وتیشی، “سەبارەت بەو هەڵمەتەی دژی روسیا، هەر ئەوە دەتوانین كە نیگەرانی خۆمان دەربڕین و جارێكی دیكە ڕایبگەیەنین كە ئەو تۆمەتانە بێ بنەمان.”

بڵاوکردنەوە لە

بۆچوونێک بنووسە