ترەمپ دەڵێت لەلایەن ڕۆبەرت مولەرەوە چاوپێكەوتنی لەگەڵدا ئەنجامنادرێت

0

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا رایگەیاند، شتێكی “چاوەڕواننەكراوە” كە خۆی لەلایەن رۆبەرت مولەر، سەرپەرشتیاری كەیسی لێكۆڵینەوە لە ئەگەری هەبوونی پەیوەندی لەنێوان بەرپرسانی هەڵمەتی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ترەمپ و روسیادا، چاوپێكەوتنی لەگەڵدا ئەنجام بدرێت.

لەمانگی (حوزەیران/6)ی ساڵی 2017 دا ترەمپ رایگەیاندبوو، “%100” چاوپێكەوتنی لەگەڵدا ئەنجام دەدرێت.

ترەمپ بەبەردەوامی ڕەتیكردووەتەوە لە‌ هەڵمەتی هەڵبژاردنەكەیدا بەنهێنی لەلایەن ڕوسیاوە هاوكاری كرابێت بۆ سەركەوتن بەسەر هیلاری كلینتۆن-ی ڕكابەریدا، هەموو ئەو تۆمەتانە بە “هەڵمەتێكی چەواشەكارانە” لە دژی خۆی ناودەبات.

لەسەرەتای ئەم هەفتەیەدا، میدیاكانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بڵاویانكردەوە ،كە پارێزەرەكانی دۆناڵد ترەمپ دەستیانكردووە بە گفتوگۆكردن لەگەڵ مولەر بۆ دیاریكردنی بەروارێك بۆ ئەنجامدانی چاوپێكەوتن لەگەڵیدا.

رۆژی چوارشەممە، ترەمپ لەلێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامەنووسان وتی، “كاتێك تۆ هیچ هاوكاریەكی نهێنیت نەبووە لەگەڵ ڕوسیاداو هیچ بەڵگەیەكیش لەسەر هەبوونی هیچ جۆرێك هاوكاری لەگەڵ ئەواندا نەدۆزراوەتەوە، لەبەرئەوە شتێكی چاوەڕواننەكراوە كە تەنانەت چاوپێكەوتنیشت لەگەڵدا بكرێت”.

بڵاوکردنەوە لە

بۆچوونێک بنووسە