خۆپیشاندانەکانى ئێران لە دووڕیانى دامرکاندنەوە و گۆڕینى ڕژێمى ئیسلامى

0

ناوین : هەولێر

چەند رۆژێكە خۆپێشاندان لە ژمارەیەك شاری ئێران و رۆژھەڵاتی كوردستان دژی حكومەتی ئێران دەستی پێكردووە، سەرەتا ئامانجى خۆپیشاندانەکان برسیەتى و کەمى خزمەتگوزارى بوو, شارى مەشهەد سەرەڕمى سەرهەڵدانى خۆپیشاندانەکانى بەرکەوت و لە ڕۆژى پێنج شەممە لە دژى بێکارى و هەژارى و گرانى نرخى شتومەک لەو شارە هاوڵاتیان ڕژانە سەر شەقامەکان , دواتر ته‌شه‌نه‌ی كرد و هه‌ریه‌ك له‌ شاره‌كانی تاران، رشت، ساری، قوم، ته‌برێز، ئورمیه‌، هه‌مه‌ندان، خرم ئاباد، خوراسان و قوجانی گرتەوە و ئاراستەى گەردەلولى ناڕەزاىى ڕووى لە ڕۆژهەڵاتى کوردستان کرد و دەست پێک هاوآتیانى شارەکانى كرماشان و خوره‌مئاوا ڕژانە سەر شەقامەکان , ئاراستەى خۆپیشاندانەکان گۆڕا بۆ گوتنەوەى درووشم دژ بە کۆمارى ئیسلامى ئێران و بە جۆرێک لە ھەندێك شاردا درووشمی “مردن بۆ رۆحانی و رێبه‌ری كۆماری” لەلایەن خۆپێشاندەران بەرزكرایەوە خۆپیشانده‌ران عه‌لی خامنه‌ییان به‌ دیكتاتۆر ناوبرد، هه‌روه‌ها ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ئێران لە وڵاتانى عەرەبى لە لایەن خۆپیشاندەرانەوە شەرمەزار کرا , لە ئاکامى ڕووبەڕوو بوونەوەى خۆپیشاندەران و هێزە چەکدارەکانى ئێران ٦ خۆپیشاندەر کوژراون و چەندانى تر بریندار بوون .

ئەمریکا پشتیوانى لە خۆپیشاندەران دەکات

وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا لە رێى گوتەبێژەکەى هەیزەر ناوێرت لە بەیاننامەیەکدا پشتیوانی وڵاتەكەی لە خۆپێشاندانەكانی ئێران لەدژی حكومەت راگەیاند و دەستبەسەركردنی خۆپێشاندەرانیشی ئیدانە كرد و رایگەیاند , تەنها هاوڵاتیانى ئێران لە سیاسەتى دەسەڵاتدارانى ئەو وڵاتە زەرەرمەند دەبن .
هەردواى ڕاگەیاندنى وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ولایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا لە دوو تویتدا لە تۆڕى کۆمەڵایەتى تویتەر ە كاردانەوەی بارودۆخی ئێران و خۆپێشاندان و ناڕەزایی ھاووڵاتیانی ئێران، دۆناڵد ترەمپ، لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر لە دوو تویت ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە: “خەڵكە باشەكەی ئێران گۆڕانكاری ریشەییان دەوێت و ھەموو جیھان لە خواستی ئێرانییەكان تێدەگات و ئەوان ئەو لایەنەن كە رژێمی كۆماری ئیسلامی ئێران زۆرترین ترسی لێیان ھەیە .

لە تویتەکەى ترەمپ هاتووە : ھیچ رژێمێكی خۆسەپێن و داپڵۆسێنەر ناتوانێت بە زوڵم و زۆر تا ھەتایە خۆی بسەپێنێت و بەردەوام بێت، ئێرانییەكان دەرفەتێكیان لەبەردەمە و جیھانیش تەمشایان دەكات و چاوی لێیانە .

لە کاردانەوەى بەرپرسانى ئێراندا هاتووە کە ئەو خۆپیشاندانانە دەستى دەرەکى لە پشتە و ئامانج لێی ڕووخانى کۆمارى ئیسلامى ئێرانە .

محەمەد حسێن باقرى سوپا سالارى کۆمارى ئیسلامى ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەى بە مەترسى و دووبەرەکى لە ولاتەکەى کرد و ڕایگەیاند : به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌ ناده‌ین سیناریۆكانی ساڵی 2009 دووباره‌ ببنه‌وه‌، كاتێك ئه‌حمه‌دی نه‌ژادیان هێنایه‌ ده‌سه‌ڵات و جه‌ختی كرده‌وه‌، هێزه‌ چه‌كداره‌كانی ئێران هه‌رگیز رێگه‌ ناده‌ن خه‌ونی ئه‌و وڵاته‌ شه‌ڕانگێزانه‌ بێته‌ دی، كه‌ هه‌وڵ بۆ تێكدان و رووخاندنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ده‌ده‌ن , ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل بۆ خۆپیشاندانەکانى ئێران .

حکومەتی ئێران وەک هەوڵێک بۆ کپکردنەوەی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی سنووردارکرد. پاڤێل دورۆڤ، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری تەلەگرام پشتڕاستیدەکاتەوە کە بەرپرسانی ئێران دەیانەوێت ئەو تۆڕە ئینتەرنێتییە دابخەن , ئەمەش دواى ئەوە هات محەممەد جەواد جەهرۆمی ، وەزیری پەیوەندییەکانی ئێران لە هەژماری تایبەتی خۆی لە توویتەر داوای لە بەڕێوەبەری تەلەگرام کردبوو کەناڵێکی تەلەگرام دابخات کە بەگوتەی جەهرومى خۆپیشاندەرانی هاندەدا لە بۆمبی دەستکرد و چەک بۆ بەرەوڕووبوونەوەی هێزە ئەمنییەکان کەڵک وەربگرن.

رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران ڕەخنەى لە سەرۆک کۆمارى پێشووى ئێران گرت و رایگەیاند دەزگای داد کەموکوڕی هەیە، بەڵام نابێ کەسانێک کە دەسەڵاتی ئێرانیان لەدەستدابووە، رۆڵی ئۆپۆزیسیۆن بگێڕن.

ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی گوتی “کەسانێک کە دوێنێ هەموو ئیمکاناتی وڵات لەژێر دەستیاندابوو، ئەوانەش کە ئەمڕۆ هەموو ئیمکاناتی بەڕێوەبەری وڵات لەژێر دەستیاندایە، مافی ئەوەیان نییە رۆڵی دژبەر بگێڕن و دژی وڵات قسە بکەن، بەڵکو دەبێت وەڵامدەرى دەزگاى داد بن .

بەشێک لە بەرپرسانى ئێستاى ئێران مەحمود ئەحمەدى نەژاد سەرۆک کۆمارى پێشووى ئەو وڵاتە و پارتەکەى کۆچکردوو هاشمى ڕەفسنجانى تۆمەتبار دەکەن بەوەى دەستى لە خۆپیشاندانەکان هەبێ ..

بڵاوکردنەوە لە

بۆچوونێک بنووسە