یوسف محەمەد ئەمڕۆ دەستى لەكاركێشايەوە

0

یوسف محەمەد، ئەمڕۆ سێشەممە لە شاری سلێمانی دەستلەكاركێشانەوەی خۆی لە پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان راگەیاند.

یوسف محەمەد سادق، لە پشكی بزووتنەوەی گۆڕان لە دانیشتنی دەستپێكی پەرلەمانی كوردستاندا لە 29/4/2014 بە سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان هەڵبژێردرا.

بڕیاری كشانەوەی گۆڕان لەحكومەت لەكاتێكدایە لە 12ی ئۆكتۆبەری ساڵی 2015 ەوە بە بڕیارێكی مەكتەبی سیاسی پارتی رێگری لە گەڕانەوەی یوسف محەمەد و وەزیرەكانی گۆڕان كرا بۆ گەڕانەوەیات بۆسەركارەكانیان لە شاری هەولێر.

بزووتنەوەی گۆڕان بە چوار وەزیر و سەرۆكی دەستەیەك لەكابینەی هەشتی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەشدارە.

بڵاوکردنەوە لە

بۆچوونێک بنووسە