سەعد حەریرى ڕێگرى لە جوڵەى خز عەلى لە لوبنان دەکات

0

ناوین : ئاژانسەکان

لە بەروارى ٣ ى ئەم مانگە گرتە ڤیدیۆیەکى بڵاو کرایەوە کە تیایدا قەیس خز عەلى سەرۆکى گروپى عەصائیب ئەهل حەقى عێراقى کە گروپێکى شیعە مەزهەبى سەر بە حەشدى شەعبیە لە سنورەکانى لوبنان کە دەڕوانێت بەسەر ئیسرائیل دەردەکەوێت .

لە راگەیەندراوێکدا نوسینگەى سەعد حەریرى سەرۆک وەزیرانى لوبنان رایگەیاند :دیمەنی لێپرسراوی یەکێک لە گروپە عێراقییە چەکدارەکان کە لە گوندە سنورییەکانی باشوری وڵات بە جلوبەرگی سەربازییەوە دەسوڕێتەوە، پێچەوانەی یاساکانی لوبنانە، ڤیدیۆکە لە ڕۆژی ٣ی ئەم مانگەدا “کانوونی دووەم” تۆمارکراوە.

لە راگەیەندراوەکە ئاماژە بەوەکراوە، بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆکە وایکردووە سەعد حەریری پەیوەندی بکات بە سەرکردە سەربازی و ئەمنییەکانەوە بە مەبەستی لێکۆڵینەوە و گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست، بۆ ئەوەی هیچ کەسێک نەتوانێت چالاکی شێوە سەربازی لەسەر خاکی لوبنان ئەنجام بدات، تا هیچ کارێکی نایاسایی ڕوونەدات.

سەرۆک وەزیرانی لوبنان جەختیشکردووەتەوە کە دەبێت ڕێگری بکرێت لەوەی ئەو کەسە بێتە ناو خاکی لوبنانەوە.

بڵاوکردنەوە لە

بۆچوونێک بنووسە