داعش لە عێراق کۆتایی هات

0

ناوین : هەولێڕ

حەیدەر عەبادى سەرۆک وەزیرانى عێراق لە میانەى وتارێک کۆتایی هاتنى داعشى ڕاگەیاند و لە ستایشنامەى هێزە چەکدارەکانى ڕووبەڕووى داعش ناوى هێزەکانى پێشمەرگەى نەهێنا

رۆژى شەممە ٩-١٢-٢٠١٧ حەیدەر عەبادى سەرۆک وەزیرانى عێراق لە وتارێكدا له‌ كۆنگره‌ی راگه‌یاندنی نێوده‌وڵه‌تی رایگەیاند : شه‌ڕی دژی داعش له‌ عێراق كۆتایی هاتووه‌و هێزه‌كانی عێراق كۆنترۆڵی سنووری عێراق و سووریایان كرده‌وه‌ .

لە درێژەى وتارەکەى عەبادى هاتووە : هێزه‌كانمان به‌ ته‌واوه‌تی كۆنترۆڵی سنووری عێراق و سووریایان كردووه‌، بۆیه‌ لێره‌وه‌ كۆتاییهاتنی جه‌نگی دژی داعش راده‌گه‌یه‌نم , داعش ویستوویه‌تی شارستانییه‌تمان بكوژێ، به‌ڵام هێزه‌كانمان توانیان به‌ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو به‌سه‌ریاندا سه‌ربكه‌ون .

بڵاوکردنەوە لە

بۆچوونێک بنووسە