ڕۆژئاڤاى کوردستان , هەڵبژاردنى خۆجێی کانتۆنەکان بەڕێوەچوو

0

ناوین: هەولێڕ

لە ڕۆژئاڤاى کوردستان و باکورى سوریا هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری هەرێمی بەڕێوە چوو و بنکەى دەنگدان بە ڕووى ٨٠٠ هەزار و ٤٩٥ دەنگدەر واڵا کرا

ئەمڕۆ هەینى ١-١٢-٢٠١٧ کاتژمێر هەشت لە هەرسێ هەرێمی عەفرین و فورات و جزیرە کە لە شەش کانتۆنی عفرین، شەهبا، گرێ سپی، کۆبانی، قامیشلۆ و حەسەکە پێکدێن، دەستیانپێکرد و تا کاتژمێر هەشتی ئێوارە پرۆسەى دەنگدان بەردەوام دەبێت .

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی ڕۆژئاوا و باکوری سوریا بە مێدیاکانى ڕایگەیاندووە ، لەهەرسێ هەرێمەکەدا بەگشتی ٨٠٠ هەزار و ٤٩٥ هاوڵاتى مافی دەنگدانیان هەیە.

بڵاوکردنەوە لە

بۆچوونێک بنووسە