عەبادى بۆ چەند کەسایەتیەکى سیاسى کورد : دانوستان لەگەڵ حکومەتەکەى نێچیرڤان بارزانى ناکەین

0

ناوین : ئاژانسەکان

ماڵپەرى غەد پرێس لە زارى سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنى وەزیرانى عێراقەوە بڵاوى کردۆتەوە کە چەند کەسایەتیەکى سیاسى کورد داوایان لە سەرۆک وەزیرانى عێراقى کردووە دانوستان لەگەڵ حکومەتى هەرێمى کوردستان نەکات .

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق بە ماڵپەرى غەدپرێسى ڕاگەیاندووە کە ژماره‌يه‌ك به‌رپرس و كه‌سايه‌تى سياسى كورد به‌ نهێنى سه‌ردانى حه‌يده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زيراني عێراقیان كردووه‌ و داوايان لێ کردووه‌، له‌گه‌ڵ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كۆنه‌بێته‌وه‌.

سەرچاوەکە ئاشكرايكردووه‌، ئه‌و كه‌سانه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا داوايان له‌ عه‌بادى كردووه‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌تى نێچيرڤان بارزانى كۆنه‌بێته‌وه‌، چونكه‌ ژماره‌يه‌ك لايه‌ن داواى پێكهێنانى حكومه‌تى رزگارى نيشتيمانيان كردووه‌، له‌ برى كابينه‌ى ئێستاى نێچيرڤان بارزانى.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌، عه‌بادى دووپاتيكردووه‌ته‌وه‌، هيچ دانووستانێك له‌گه‌ڵ حكومه‌تى هه‌رێم ناكه‌ن تا مه‌رجه‌كانى به‌غدا جێبه‌جێ نه‌كرێن. كه‌ بريتين له‌ كشانه‌وه‌ له‌ ناوچه‌ كێشه‌له‌سه‌ره‌كان بۆ ناو هێڵى سه‌وز و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌نجامى ريفراندۆم.

بڵاوکردنەوە لە

بۆچوونێک بنووسە