بەیاننامەیەک لە پەیمانگای ناوین بۆ پەیوەندییە نێو دەوڵەتیەکان

0

ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم
کوردستانیانی خۆشەویست
لەو کاتەی هێز و لایەنە سیاسیەکانی باشوری کوردستان وادەی ئەنجامدانی ڕیفرانۆمی باشوری کوردستانیان دیاری کرد ، پەیمانگای ناوین بۆ پەیوەندییە نێو دەوڵەتیەکان لە ڕێگای بەیاننامەیەکەوە پشتیوانی خۆی بۆ ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی دەربڕی و وەک ئەرکی سەرشانی تەواوی چاڵاکیەکانی خستە خزمەت پرۆسەکەوە کە بریتی بوون لە ئەنجامدانی ڕاپرسیەکی لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بە قەزا و ناحیەکانیەوە، کەرکوک و ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان، بەمەبەستی وەرگرتنی سامپڵێک و هەڵسەنگاندنی تێڕوانینی هاونیشتیمانیان بۆ دیاری کردنی وادەکە و ئەنجامدانی پڕۆسەکە لە وادەی دیاری کراوی خۆی ، چاڵاکی دووەم بریتی بوو لە ئەنجامدانی پانێڵێکی زانستی و ئەکادیمی بە هاوبەشی لەگەڵ بەشی پەیوەندیە نێو دەوڵەتیەکانی زانکۆی جیهان بە ناونیشانی “ئاسۆکانی دوای ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی ” بۆ چوار کەسایەتی دیاری پارتە سیاسیەکانی باشوری کوردستان ، وەچەندین چاڵاکی تری پەیوەست بە پشتیوانی پرۆسەکە ، ماڵپەڕ و تەواوی چەناڵە ئیعلامیەکانی تایبەت بە پەیمانگای ناوین خرابوونە خزمەت پڕۆسەی ڕیفراندۆم بە ئامانجی هۆشیار کردنەوەی هاونیشتیمانیانی باشوری کوردستان تا لە 25ـی ئەیلول دەنگ بە “بەڵێ” بدەن.
ئێستاش دەبینین پڕۆسەکە بەسەرکەوتوویی کۆتایی پێهات و دەنگی بەڵێ بە ڕێژەی (92.73٪) ی بەدەست هێناوە. داهاتووش چاڵاکیەکانمان دەخەینە خزمەت سەربەخۆیی تا هەنگاوی دووەم دەبێتە عەمەلی و کوردستان دەبێتە کیانێکی سەربەخۆ
هەروەها ئێمە لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای هەلبژاردن و راپرسی لە هەرێمی کوردستان، متمانەمان پێدرا تا چاودێری ئەم پرۆسەیە بکەین، ئەوە بوو لە هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆک و بەشێک لە ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان ژمارەیەکەی زۆری چاودێرمان لە بنکەکانی هەلبژاردن چاودێری پرۆسەکەیان دەکرد
لێرەوە سوپاسی هاونیشتیمانی کوردستان دەکەین کە خەمخۆرانە بۆ خاک و نیشتیمانێکی ئازاد و سەربەخۆ چوونە بنکەکانی دەنگدان و دەنگیان بەبەڵێ دا ، ئێمەش لە پەیمانگای ناوین ماندوو بوونمان بەهەدەر نەڕۆیشت و ڕووسپی بەردە خوا و میللەتی خۆمان بووین ..
وەک ڕێزێک بۆ هاونیشتیمانیان و تامەزرۆیی گەل بۆ سەربەخۆیی دا وا لە ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم دەکەین هەنگاوی دووەم بهاوێژێ و لە ماوەیەکی کورت دەست بکات بەکارکردن بۆ درووست کردنی پایەکانی دەوڵەت و کەناڵە دێپلۆماسیەکانی بۆ ئەو مەبەستە بەگەربخات..
داوا لە لایەنە سیاسیەکان دەکەین بەیەک دەست و یەک دەنگ هاوکاری ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم بن بۆ جێبەجێ کردنی هەنگاوی دووەم

پەیمانگای ناوین بۆ پەیوەندییە نێوودەوڵەتیەکان

27/9/2017

بڵاوکردنەوە لە

بۆچوونێک بنووسە