کۆسرەت رەسول : بارودۆخی‌ كه‌ركوك به‌قۆناغێكی‌ یه‌كجار هه‌ستیاردا تێپه‌ڕده‌بێت.

0

ناوین: هەولێر

ئەمرۆ ١٤-٩-٢٠١٧ كۆسره‌ت ره‌سوڵ جێگری یه‌كه‌می‌ سكرتێری گشتی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان له‌گه‌ڵ لێپرسراوی‌ كۆمیته‌و كادیر و ئه‌ندامانی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان له‌كه‌ركوك کۆبوویەوە ..
لەکۆبوونەوەکە کۆسرەت رەسول رایگەیاند ، بارودۆخی‌ كه‌ركوك به‌قۆناغێكی‌ یه‌كجار هه‌ستیاردا تێپه‌ڕده‌بێت.

ئه‌و وتانه‌ی‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ ئه‌مڕۆ له‌میانه‌ی‌ كۆبوونه‌وه‌یدا هات له‌گه‌ڵ لێپرسراوی‌ كۆمیته‌و كادیر و ئه‌ندامانی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان له‌كه‌ركوك، به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی‌ نوسینگه‌كه‌ی‌.

كۆسره‌ت ره‌سوڵ وتی‌ “هه‌میشه‌ كه‌ركووك هه‌ستیارترین شوێن بووه‌ و ئه‌مڕۆش بارودۆخی‌ كه‌ركووك به‌ قۆناغێكی‌ یه‌كجار هه‌ستیار تێپه‌ڕده‌بێت”.

وتیشی‌ “مافێكی‌ ره‌وای‌ گه‌لی‌ كورده‌ كه‌ له‌رێگه‌ی‌ ئه‌نجامدانی‌ ریفراندۆم چاره‌نووس و ئاینده‌ی‌ خۆی دیاربكات و هه‌موو كورد چاوه‌ڕێی هیممه‌تی‌ گه‌وره‌یه‌ له‌كه‌ركوكییه‌كان”.

به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌، هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماده‌بووان سه‌رنج و تێبینی‌ وردی‌ خۆیان له‌سه‌ر كۆی بابه‌ته‌كان به‌گشتی‌ و ئه‌نجامدانی‌ ریفراندۆم به‌تایبه‌تی‌ له‌ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئیداره‌ی‌ هه‌رێم خسته‌ڕوو.

بڕیارە 25ی ئەم مانگە، ریفراندۆم لەهەرێمی كوردستان و ناوچەجێناكۆكەكان بەڕێوەبچێت، هەریەكە لەبەغداو وڵاتانی دراوسێ و جیهان دژایەتی خۆیان بۆ ئەو پرسە راگەیاندووە. به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ هه‌رێم جه‌خت له‌ئه‌نجامدانی‌ ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌واده‌ی‌ دیاریكراوی‌ خۆیدا.

بڵاوکردنەوە لە

بۆچوونێک بنووسە