پارێزگارى کەرکوک هاتە دەنگ

0

ناوین: هەولێر

د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری‌ كه‌ركوك، بڕیاره‌كه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق بۆ له‌كارخستنی‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت له‌پۆسته‌كه‌ی‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.

ئه‌مڕۆ پێنج شەممە ١٤-٩-٢٠١٧ په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌سه‌ر داوای‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆك وه‌زیران، ده‌نگیدا له‌سه‌ر له‌كارخستنی‌ نه‌جمه‌دین كه‌ریم كه‌ له‌پشكی‌ یه‌كێتی‌ پۆستی‌ پارێزگاری‌ كه‌ركوكی‌ وه‌رگرتووه‌.

له‌یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌یدا له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌، نه‌جمه‌دین كه‌ریم له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه‌ له‌پۆسته‌كه‌ی‌ ده‌مێنێته‌وه‌و خزمه‌ت به‌هاوڵاتیانی‌ كه‌ركوك ده‌كات، كه‌ ده‌نگیان پێداوه‌ به‌سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانه‌وه‌.

وتیشی‌ “بڕیاره‌كه‌ی‌ په‌رله‌مان پوچه‌ڵه‌”.

نه‌جمه‌دین كه‌ریم لە راگەیەندراوەکە ئەوەى خستۆتە ڕوو ، ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك به‌پێی یاسای‌ پارێزگا نه‌به‌ستراوه‌كان به‌هه‌رێمه‌وه‌ كارناكات، به‌ڵكو به‌پێی یاسای‌ بریمه‌ر كارده‌كات كه‌ به‌پێی یاساكه‌، دیاریكردن و له‌كارخستنی‌ پارێزگار ته‌نها له‌ده‌سه‌ڵاتی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگادایه‌.

بڕیاره‌كه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق بۆ له‌كارخستنی‌ نه‌جمه‌دین كه‌ریم له‌پۆسته‌كه‌ی‌، له‌كاتێكدا بوو كه‌ فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كان كۆبوونه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانیان بایكۆت كردبوو.

بڕیاره‌كه‌ دوای‌ دوو رۆژ دێت له‌بڕیارێكی‌ دیكه‌ی‌ په‌رله‌مان بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی‌ ریفراندۆمی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، کە بە هەمان شێوەى ئەمرۆ فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كان بایكۆتى دانیشتنەکەیان كردبوو

بڵاوکردنەوە لە

بۆچوونێک بنووسە