لە لایەن پەرلەمانى عێراقەوە ڕیفراندۆمى هەرێمى کوردستان ڕەتکرایەوە

0

ناوین: هەولێر

ئەمڕۆ ١٢-٩-٢٠١٧ پەرلەمانى عێراق کۆبوویەوە , پەرلەمانتارانى کورد کۆبوونەوەکەیان بایکۆت کرد بەڵام بە بەزۆرینەی دەنگ ئەنجامدانی ریفراندۆم لە هەرێمی کوردستان و دابەشکردنی عێراق رەتکرایەوە.

لەسەر داواکاریی ٨٠ پەرلەمانتار، پرۆژە بریاری رەتکردنەوەی ریفراندۆم لە هەرێمی کوردستان خرایە بەرنامەی کاری دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە و بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتارانی ئامادەبو، ئەنجامدانی ریفراندۆم لە هەرێمی کوردستان رەتکرایەوە و داوا لە حکومەتی عێراق کرا کە لەرێگریی لە ئەنجامدانی ریفراندۆم بکات.

لەسەرەتای دانیشتنەکەدا، سەلیم جبوری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق جەختی لەسەر یەکپارچەیی خاکی عێراق کردەوە و رایگەیاند: دابەش کردنی خاکی عێراق لەژێر هەر ناو و بیانویەک رەت دەکەینەوە و دواتر پرۆژەی پەرلەمانتارانی خستە دەنگدانەوە و بەزۆرینەی دەنگ ریفراندۆمیان رەتکردەوە.

هەرچەند پەرلەمانتارانی کورد دانیشتنەکەیان بایکۆت کرد، بەڵام رێژەی یاسایی پەرلەمانتاران ئامادەبون و بەزۆرینەی دەنگ پرۆژەی ئەو (80) پەرلەمانتارە بۆ رەتکردنەوەی ریفراندۆم پەسەندکرا.

بڵاوکردنەوە لە

بۆچوونێک بنووسە