جێگرى سەرۆک کۆمارى عێراق سەردانى هەرێمى کوردستانى کرد

0

ناوین: هەولێڕ

رۆژی سێشەممە ١٢-٩-٢٠١٧ لە پیرمام، مەسعود بارزانی لەگەڵ ئەیاد عەللاوی، جێگری سەرۆككۆماری عێراق و شاندێكی ئیئتیلافی نیشتیمانیی عێراق كۆبووەوە.

لە ڕاگەیەندراوێکى ماڵپەرى سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان هاتووە ، لە دیدارەكەى نێوان بارزانى و عەلاوى بارودۆخی سیاسی و ئەمنی ناوچەكە و شەڕی دژی داعش و نیگەرانییەكان لەبارەی ئاییندەی موسڵ و قۆناخی دوای داعش تاوتوێكراون.

لە درێژەى دیدارەکە بارزانی و عەللاوی تیشکیان خستووەتە سەر پرۆسەی سیاسی و هاوكێشە جۆراوجۆرەكان و ئەو تەحەدی و بەربەستانەی لەبەردەم پرۆسەی سیاسیی عێراقدا هەن. هەر لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی ڕیفراندۆم و داهاتووی پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا ئاڵوگۆڕكراوە.

بڵاوکردنەوە لە

بۆچوونێک بنووسە