کۆسرەت ڕەسول : پێویستمان بە گفتو گۆى بەرپرسیارانەیە

0

ناوین: کوردستانى نوێ

كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی‌ جێگری‌ سكرتێری‌ گشتیی‌ یه‌كێتیی‌ نیشتمانیی‌ كوردستان رایگه‌یاند: به‌هه‌لومه‌رجێكی‌ هه‌ستیارو چاره‌نووسسازدا تێده‌په‌ڕین‌و بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كان‌و هێنانه‌دی‌ یه‌كێتیی‌ ریزه‌كانی‌ گه‌له‌كه‌مان، پێویستمان به‌ئارامی‌‌و گفتوگۆی به‌رپرسیارانه‌یه‌.

ئه‌م وتانه‌ی‌ جێگری‌ سكرتێری‌ گشتی‌ له‌میانی‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كیدا هات له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و ئه‌ندامانی‌ فراكسیۆنی‌ سه‌وز له‌په‌رله‌مانی‌ كوردستان، كه‌ رۆژی ٩-٧-٢٠١٧ ، به‌ئاماده‌بوونی‌ عومه‌ر فه‌تاح‌و حاكم قادر حه‌مه‌جان كارگێڕانی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ به‌ڕێوه‌چوو.
یه‌كێتی‌ هه‌ڵوێست و سیاسه‌تی‌ هاوسه‌نگ و سه‌ربه‌خۆو روونی‌ هه‌یه‌
له‌باره‌ی‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ سه‌ركردایه‌تیی‌ یه‌كێتی‌-یه‌وه‌، كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی‌ رایگه‌یاند: له‌هه‌لومه‌رجێكی‌ هه‌ستیاردا، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ گرنگ سازده‌كه‌ین‌و یه‌كێتی‌ هه‌ڵوێست و سیاسه‌تی‌ هاوسه‌نگ و سه‌ربه‌خۆو روونی‌ هه‌یه‌ له‌باره‌ی‌ كۆی‌ پرس‌و كێشه‌كانه‌وه‌. جه‌ختیشیكرده‌وه‌، په‌رله‌مان وه‌ك ده‌زگایه‌كی‌ نیشتمانیی‌ گرنگ، كه‌ به‌ده‌نگی‌ گه‌لی‌ كوردستان هه‌ڵبژێردراوه‌، پێویسته‌ كارابكرێته‌وه‌و پرسه‌ نه‌ته‌وه‌یی‌‌و نیشتمانی‌‌و یاساییه‌ گرنگه‌كان له‌وێ‌ بڕیار‌و یاسای‌ بۆ ده‌ربكرێ‌.
له‌به‌شێكی‌ تری‌ وته‌كانیدا رایگه‌یاند: یه‌كێتیی‌ ناو یه‌كێتی‌ ده‌پارێزین‌و به‌ئارامی‌‌و گفتوگۆی‌ هه‌ڤاڵانه‌‌و ره‌چاوكردنی‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵاكانی‌ گه‌له‌كه‌مان‌و یه‌كێتی‌، هه‌نگاو بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كان ده‌نێن.
رۆڵی یه‌كێتی‌
له‌به‌شێكی‌ تری‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، عومه‌ر فه‌تاح روونیكرده‌وه‌، له‌دوو ساڵی‌ رابردوودا یه‌كێتی‌ بێوچان هه‌وڵی‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كان‌و كاراكردنه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ داوه‌و سه‌رئه‌نجامیش مه‌رجه‌كان بۆ كاراكردنه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مان هه‌ڵگیرا. راشیگه‌یاند: له‌سیستمی‌ دیموكراسیدا، په‌رله‌مان دامه‌زراوه‌یه‌كی‌ نیشتمانیی‌ گرنگه‌‌و شوێنی‌ خه‌باتی‌ دیموكراسی‌‌و مه‌ده‌نی‌ لایه‌نه‌كانه‌ بۆ باشتركردنی‌ خزمه‌تكردنی‌ هاووڵاتیان‌و وڵات‌و دیموكراسی‌‌و هێنانه‌دی‌ ئه‌و به‌ڵێن‌و ئامانجانه‌ی‌ به‌ده‌نگده‌رانیان داوه‌.
عومه‌ر فه‌تاح راشیگه‌یاند: پێویسته‌ ریزبه‌ندی‌ بۆ ئه‌ركه‌ نیشتمانییه‌كان‌و چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كان به‌پێی‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ باڵای‌ گه‌لی‌ كوردستان دابنێن‌و پێویسته‌ كاراكردنه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانیش پێش ئه‌ركه‌كانی‌ تر بخرێ‌. ئه‌و ده‌نگۆیانه‌شی‌ ره‌تكرده‌وه‌، كه‌ یه‌كێتی‌ رێكه‌وتنی‌ كردبێت له‌گه‌ڵ پارتی‌ بۆ كاراكردنه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مان‌و رایگه‌یاند: ئه‌و هه‌واڵانه‌ بێ‌ بنه‌مان.
كاراكردنه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مان
حاكم قادر حه‌مه‌جان ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا، په‌كخستنی‌ په‌رله‌مان بوو به‌هۆی‌ چه‌قبه‌ستنی‌ پڕۆسه‌ی‌ سیاسی‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستان‌و له‌سه‌ره‌تاوه‌ تائێستاش په‌كخستنی‌ په‌رله‌مان به‌كارێكی‌ نایاسایی‌‌و ناسیاسی‌‌و نادیموكراسی‌ ده‌زانین‌و له‌ئێستاشدا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دانین په‌رله‌مان بۆ یه‌ك دانیشتن كارابكرێته‌وه‌، پێویسته‌ په‌رله‌مان ئه‌ركی‌ خۆی‌ له‌یاسادانان‌و چاودێریكردنی‌ كاروباره‌كانی‌ حكومه‌ت‌و بڕیاردان له‌سه‌ر پرسه‌ نیشتمانییه‌ گرنگه‌كان رابپه‌ڕێنێ‌. راشیگه‌یاند: كاراكردنه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مان‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ بڕیاری‌ پاشه‌كه‌وتی‌ مووچه‌‌و ئه‌نجامدانی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌واده‌ی‌ خۆیدا‌و پاككردنه‌وه‌ی‌ تۆماری‌ لیستی‌ ده‌نگده‌ران‌و ئه‌نجامدانی‌ ریفراندۆم وه‌ك ئامرازێك بۆ هێنانه‌دی‌ سه‌ربه‌خۆیی‌ به‌كۆده‌نگی‌ نیشتمانی‌و یاسایه‌ك له‌په‌رله‌مانی‌ كوردستان، سیاسه‌ت‌و هه‌ڵوێستی‌ یه‌كێتی‌ بووه‌ پێش لایه‌نه‌كانی‌ تر‌و له‌نه‌خشه‌ڕێگا‌و راگه‌یاندراوه‌ ره‌سمییه‌كانیشدا به‌وردی‌ باسكراوه‌. له‌باره‌ی‌ رۆڵی‌ یه‌كێتی‌-ش بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كان‌و یه‌كڕیزیی‌ نیشتمانی‌، رایگه‌یاند: یه‌كێتی‌ رۆڵی‌ میحوه‌ری‌ خۆی‌ له‌دوو ساڵی‌ رابردوودا بینیووه‌و نه‌خشه‌ڕێگای‌ یه‌كێتی‌ هه‌میشه‌ ئه‌وه‌بووه‌ به‌دانیشتن‌و گفتوگۆو دیالۆگ چاره‌سه‌ری‌ قه‌یرانه‌كان بكرێ‌.

بڵاوکردنەوە لە

بۆچوونێک بنووسە