گەمارۆى دێرەزوور شکێندرا

0

ناوین : ئاژانسەکان

ئاژانسی هه‌واڵی سووریا رایگه‌یاند , هێزه‌كانی بەشار ئەسەد توانیوویانه‌ گه‌مارۆی شاری دێره‌زوور هه‌ڵبگرن کە زیاتر له‌ 3 ساڵی رابردووی داعش گەمارۆى داوە .

له‌ ماوه‌ی سێ ساڵی رابردووشدا، یه‌كه‌كانی سوپای سوویا، به‌ پاڵپشتی فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كان، چه‌ندین ئۆپراسیۆنیان بۆ شكاندنی گه‌مارۆی سه‌ر شاره‌كه‌ ئه‌نجامدابوو، به‌ڵام ئه‌مرۆ توانیان گه‌مارۆكه‌ تێكبشكێنن و ئێستا هێزه‌كانی سوپاكه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د له‌ ته‌لسنوف ده‌روازه‌یه‌كیان له‌ نێوان ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی داعش كردووه‌ته‌وه‌‌.

فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانیش زیاتر لە ١٢ ئۆتۆمبێلی چه‌كدارانی داعشیان تێكشكاندووه‌ كه‌ به‌ ئاراسته‌ی رۆژئاوای شارۆچكه‌ی مه‌یادینی رۆژهه‌ڵات دەچوون

لە لایەکى تر سوپای رووسیا له‌ ده‌ریاوه‌ به‌ مووشه‌كی كالیبیر مۆڵگه‌كانی داعشیان له‌ دێره‌زوور بۆردوومان كردووه‌و پاڵپشتی پێشڕه‌وییه‌كانی سوپای سووریایان له‌و ناوچه‌یه‌دا كردووه‌

بڵاوکردنەوە لە

بۆچوونێک بنووسە