هاوپەیمانى نێودەوڵەتى دژ بە داعش : بە وردى چاودێرى کاروانی پاسەکانى داعش دەکەین

0

ناوین : ئاژانسەکان

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا سەرۆکایەتی دەکات لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ئەو کاروانەی چەکدارانی داعش کە لە ناوخۆی خاکی سوریادان بوون بە دوو گروپەوە، گروپێکیان لە ناو بیاباندا ماونەتەوە و، گروپەکەى تر گەڕاونەتەوە بۆ ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی سوریا.

لە بەیاننامەیەکەى هاوپەیمانى دژ بە داعش هاتووە “بە وردی چاودێری کاروانەکەی چەکدارانی داعش دەکەن، کە نەتوانن بچنە ناوچەکانی ژێردەستی چەکدارانی داعش لە باکوری سوریا”.

لە بەیاننامەکەدا ئەوەش خراوەتە ڕوو ، ئەو کاروانەی داعش کە بە خۆیان و خێزانەکانیانەوە لە بیاباندا ماونەتەوە، ئاو خۆراک و کەلوپەلی فریاگوزارییان پێگەیشتووە.

لە کاتێکدا دوێنێ ٢ ئەیلول سەربارى هەڕەشەکانى هاوپەیمانان و ئەمریکا دژ بە گواستنەوەیان بۆ ڕۆژهەڵاتى سوریا دەیان چەکداری داعش گەیشتوونەتە شارى دێرزوور و لەوێوە بۆ سنورى عێراق و سوریا گواستراونەتەوە.

چەکدارەکان لە ترسی بۆردومانى هاوپەیمانان چەکەکانیان لەناو پاسەکان جێهێشتووە و بە کۆمەڵی بچوک بچوک لە چەند ڕێگەیەکى جیاوازەوە ڕۆیشتوونەتە ناو شارەکان و لەوێوە گواستراونەتەوە بۆ سنوری عێراق.

بڵاوکردنەوە لە

بۆچوونێک بنووسە