بنەماکانى دەوڵەت

0

حەسەن عەبدوڵا

دەوڵەت :- بریتیە لەکومەڵە کەسێک لەهەرێمێکی دیاری کراودا
دەژین . سنورێک بۆناسینەوەی وڵات نەخشێندراوە ، دەستەڵاتێکی سیاسی بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری هاوڵاتیان حوکم دەکات .

لەوانەیە زۆرێک لەهاوڕێیانم لەکۆلێژی یاساو پەیوەندیە نێو دەوڵەتیەکان ، بــەبنەماو پایەکانی دەوڵەت بوون ئاشنابن .گومان لەوەدانیە هەمو دامەزراوەیەک و سیستەمێک لەسەر بنەماو چەند مەرجێک دادەمەزرێن و بەڕێوە دەچن.
بنەماو مەرجەکانی دەوڵەت بون لەو چوار خاڵە پێک دێن :-
۱- گــــــــەل (الشعب ) دەولەت بەبێ دانیشتوان هیچ مانایەکی نیە ، کۆمەڵە مڕۆڤێکن لەسەر پارچەیەکی زەوی دیاری کراودا دەژن ، وەئامنجێکی هاوبەشیان هەیە ، پەیوەندی کۆمەڵایەتی بەهێز بەیەکەوە دەیانبەستێتەوە .
۲- خاک یان باشترە بڵێین هەرێم (الاقلیم ) مەرجێکی ترە لە بنەماکانی دەوڵەت ؛ بریتیە لەکۆمەڵە مرۆڤێکی پەرتەوازە لەسەر خاکێک یان هەرێمێکدا دەژن ،ناتوانن وەک دەوڵەت بناسرێن.
۳-دەستەڵاتی باڵا ( السیادە ) ئەویش مەرجێکی ترە بۆدروست بونی دەوڵەت ، پێویستە هێزێک یان دەستەڵاتێکی سیاسی هەبێت ، کەبتوانێت لەچوارچێوەی هەرێمێک دا ئاسایش و خۆشگوزەرانی ، بۆ خەڵک دابین بکات . بۆئەوەی بتوانن برەو بەتواناو ئامانجەکانیان بدەن .بەشێوەیەکی سروشتی ژیان بەڕێ بکەن .
٤- دانپێدانانی نێودەوڵەتی (اعتراف دولی ) گومان لەوە دانیە بەبێ دان پێدانانی نێو دەوڵەتی ، هیچ دەوڵەێک دروست نابێ . بۆئەوەی لەنەتەوە یەکگرتوەکان جێگای بۆبکرێتەوەو ئاڵای لەتەک ئاڵای ووڵاتان بشەکێتەوە . ئەبێ هەرپێنج وڵاتی ئەندامی هەمیشەی لەنەتەوە یەکگرتوەکان دانی پێ دابنێن .

بڵاوکردنەوە لە

بۆچوونێک بنووسە