بۆ ئەو کاڵفامانەی سوکایەتی بە کوردانی ڕۆژهەڵات ئەکەن ؛

0

حەمەڕەش مێرگەسەری

حزبێکی دیاری کراو و چەند کەسێک ئەو دوو برایەیان لە باڵەکایەتی بە غەدر شەهید کرد و حەقە سزای یاسایی خۆیان وەرگرن و سازش لەسەر خوێنی ئەوبەناحەق شەهیدکراوانە نەکرێ ، بەڵام ؟
بۆچی دژایەتی هەموو حزبەکانی ڕۆژهەڵات ئەکەن خۆ خرابەی حزبێکی خۆمان لە ئەستۆی هەمووان نیە، واتا گەر حزبێکی باشور دوو ڕۆژهەڵاتی شەهید بکا ( بەداخەوە چەندین ڕۆژهەڵاتی بە دەستی باشوریەکان شەهید کراون) ئەکرێ هەموو کوردانی باشور هەموو حزبە باشوریەکان تاوانبار بکرێن ؟
ئەوانە نەوە و ڕۆڵەی قازی و قاسملو و شەڕەفکەندی و سولیمان موعینین چۆن دڵتان دێ ئاوا ئازاریان بدەن؟ چۆن ئەکرێ سوکایەتیان پێ بکرێ و دیل و دەستبەسەر بکرێن؟
گەر یەک تۆز عەقڵ و مەنتقتان هەبێ نابێ باوەشی گەرمی برایانمان لە ڕۆژهەڵات لەبیر بکەن لە دوای ئاشبەتاڵ و کاتی سەرهەڵدانەوەی شۆڕشی نوێ و کۆچڕەوە مەزنەکەی ١٩٩١؟
کوردانی خۆمان واتا باشوری تەنها بە پۆستێکی فەیسبوک و هەڵچونی سیاسیەک و فتوای مەلایەک گشت پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکان و دۆستایەتی و جوانیەکانی پێکەوە ژیان لەبیر ئەکا و ئەبێتە گوریسی دوای گوێلەکە و شەلم کوێرم نابوێرم ئەکەوێتە تۆمەت بەخشینەوە بۆ لایەنەکانی تر و تەشهیر و تەخوین کردنیان.
باوەڕ بکەن ٩٥%ی بەکارهێنەرانی فەیسبوک وەک توتی تەنها شتەکان ئەڵێنەوەو کۆپی پەیست و شەیری ئەکەن بێ ئەوەی ئەو شتە بچوکەی لەناو کەللەی سەریاندایە کە پێی دەڵێن مێشک بەکار بێنن.

بەکالۆریۆس لە پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان

بڵاوکردنەوە لە

بۆچوونێک بنووسە