شاندى پەیمانگاى ناوین سەردانى مەکتەبى هەڵبژاردنى پارتى کرد

0

ناوین : هەولێر

ئەمرۆ یەک شەممە ٢٧-٨-٢٠١٧ شاندى پەیمانگاى ناوین بۆ پەیوەندییە نێو دەوڵەتیەکان سەردانى مەکتەبى هەڵبژاردنى پارتى دیموکراتى کوردستانى کرد و لە لایەن خەسرۆ گۆران بەرپرسى مەکتەبى هەڵبژاردنى پارتى پێشوازی کران.

لە دانیشتنەکە باس لە هەماهەنگى نێوان مەکتەبى هەڵبژاردن و پەیمانگاى ناوین کرا , هەروەها ئەنجامى دوا راپرسى پەیمانگاى ناوین لە بارەى ئەنجامدانى گشتپرسى لە هەرێمى کوردستان ڕوونکرایەوە.

شاندى پەیمانگاى ناوین پێکهاتبوون لە تانیا جەمال غەریب سەرۆکى پەیمانگا , کارزان حسێن ئەندامى ئەنجومەنى گشتى , هەڵوێست میرانى بەرپرسى ڕاگەیاندن , ئاکام لالۆ

پەیمانگاى ناوین بۆ پەیوەندییە نیو دەوڵەتیەکان هەڵسا بە ئەنجامدانى راپرسى لە بارەى ئەنجامدانى گشتپرسى لە هەرێمى کوردستان و ناوچە کوردستانیەکانى دەرەوەى هەرێم. راپرسیەکە بە شێوەى مەیدانى ئەنجامدرا لە چوار پارێزگاکەى هەرێمى کوردستان ( هەولێر , سلێمانى , هەڵەبجە , دهۆک ) لەگەل قەزا و ناحیەکان , کەرکوک و ناوچە کوردستانیەکانى دەرەوەى هەرێمى کوردستان , ئەنجامى بەڵی بە ڕیژەى لە سەدا %٦٦,٥ بوو , لە بەرامبەردا ڕیژەى نەخێر بریتى لە سەدا %٣١,٧

بڵاوکردنەوە لە

بۆچوونێک بنووسە