ئەندامێکى داعش هەشت هاوڵاتى ڕووسیاى بریندار کرد

0

ناوین: ئاژانسەکان

لە شاری سۆرگۆت لە رۆژهەڵاتی رووسیا کەسێک بە چەقۆ هێرشی کردە سەر هاووڵاتیانی سڤیل و 8 کەسی بریندارکرد.

دوای رووداوەکە پۆلیسی رووسیا رایگەیاند: “هێرشکارەکە بەبێ هۆ بە چەقۆ هێرشی کردووەتە سەر رێبواران لە شەقامێکی شاری سۆرگۆت و 8 کەسی بریندار کردووە.

پۆلیسی رووسیا هەروەها رایگەیاند: “هێرشکارەکە لەلایەن هێزەکانمانەوە کوژراوە.

رێکخراوى تیرۆریستى داعش لە رێگاى ئاژانسى ئەعماقەوە بەرپرسیاریەتى لە هێرشە تیرۆریستیەکەى سۆرگۆت ڕاگەیاند

بڵاوکردنەوە لە

بۆچوونێک بنووسە