تیلەرسۆن: داعش و نوسرە دڕندانەترین مامەڵەی پاكتاوكردنیان دژی كورد و مەسیحی و ئێزدی ئەنجامداوە

0

ناوین : ئاژانسەکان

ریكس تیلەرسۆن وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا، لەكۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا راپۆرتی ساڵانەی لەبارەی دۆخی ئازادییە ئاینییەكان لەجیهاندا بڵاوكردەوە و رایگەیاند، ئێران و سوریاو داعش و نوسرە دیارترین پیشێلكارەكانی بەهای مرۆیی و كەمینە ئاینییەكانن.

وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا ئاماژەی بەوەشكرد، داعش و نوسرە لەسوریا و عێراق “دڕندانەترین” مامەڵەی پاكتاوكردنییان لەدژی كوردان و مەسیحییەكان و ئێزدیییەكان ئەنجامداوە.

تیلەرسۆنئەوەشى روونکردەوە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكان پابەندە بەپشتیوانیكردنی ئازادی ئایینی لەسەرانسەری جیهاندا، بەردەوام دەبێت لەكاركردن لەگەڵ هاوپەیمانەكانی “واشنتن” لەناوچەكە بۆ پاریزگاریكردن لە كەمینە ئاینییەكان و پاشماوە مێژوییەكانیان.

تیلەرسۆن رەخنەى لە سعودیە گرت و وتی، “هێشتا نیگەرانین لەبارەی ئازدای ئایینی لە سعودیە”، سعودیە نا مسوڵمانەكان رەتدەكاتەوەو لەخۆرهەڵاتی ئەو وڵاتە شیعە مەزهەبەكانی كردووەتە ئامانج و فشاری خستوونەتەسەر، هەروەها رەخنەی لەمامەڵەی دەسەڵاتدارانی بەحرەین گرت لەگەڵ شیعە مەزهەبەكانی ئەو وڵاتەدا.
دەربارەى حەشدى شەعبى تیلەرسن ئاماژەى بەوەدا “حەشدی شەعبی رێگری كردووە لە گەڕانەوەی كەمینە سوننی و توركمانییەكان بۆ گوندەكانی خۆیان كەلەچەكدارانی داعش پاكراونەتەوە”.

بڵاوکردنەوە لە

بۆچوونێک بنووسە