هاونیشتیمانیان لە بارەى ئەنجامى ڕاپرسى پەیمانگاى ناوین دەدوێن

0

ناوین: هەولێر

بڕیارە هەرێمى کوردستان لە ٢٥ى سیپتەمبەرى ئەمساڵ ڕیفراندۆم ئەنجام بدات , بەمەبەستى هەڵسەنگاندنى دید و تێڕوانینى هاوڵاتیان لە بارەى ئەنجامدانى گشتپرسى هەرێمى کوردستان لە وادەى دیارى کراو , بەشى توێژینەوە و سیاسەت لە پەیمانگاى ناوین بۆ پەیوەندییە نێو دەوڵەتیەکان ڕاپرسیەکى مەیدانى ئەنجامدا لە پارێزگاکانى هەرێمى کوردستان بە قەزا و ناحیەکانیەوە لەگەڵ کەرکو ک و ناوچە کوردستانیەکانى ترى دەرەوەى هەرێمى کوردستان, ئەنجامى راپرسیەکە ڕۆژى پینج شەممە بەروارى ٣ ى ئابى ٢٠١٧ لە پرێس کۆنفرانسێک ڕاگەیەندرا , بە مەبەستى سەرنج و تێروانین لە بارەى ئەنجامى راپرسیەکە هاونیشتیمانیان بۆ ماڵپەرى ناوین دوان.

نەهرۆ تاهیر عەلى ڕاهێنەر لە بوارى گەشەپێدانى مرۆیی گوتى: پرسیارەکان زۆر لە جێ ی خۆی بوون، ئەنجامی ڕاپرسیەکە دڵ خۆشکەر بوو، لەگەڵ ئەم ڕاپرسیە وا هەست دەکەم لە ئاواتە دێرینەکامان نزیک بوینەتەوە, گرنگی ڕاپرسی لەوەدایە پێشبینی و بەرچاو ڕونیەکی نزیک لە ڕاستیت پێدەدات، دونیای مۆدێرن ڕاپرسی زۆری تێدا ئەنجامدەدرێت، هیوادارم ئێوەش لەڕاپرسی زانستی لەم جۆرە بەردەوامبن بۆپرسە جۆراوجۆرەکان.

بەشدار ڕەفیق رۆژنامەنوس و مامۆستاى زمانى ئینگلیزى لە بارەى ڕاپرسى سەرنجەکانى خستە روو و گوتى : ڕاپرسی یان پووڵ زۆرجار دەبنە سێبەری ڕاستەقینەی هەڵبژاردنەکان یان گشتپرسیەکان بە شێوەیەک کە ئەنجامی ڕاپرسیەکان جیاوازیەکی ئەوتۆی نیە لە گەڵ ئەنجامی دەنگدانی هەڵبژاردنەکان, هەندێک جارش ئاساییە پێێچەوانە دەبێتەوە وەک ئەنجامی ڕاپرسیەکەی کەناڵى ( سی ئێن ئێن) سەبارەت بە هەڵبژادنە سەرۆکایەتیەکەی ئەمەریکا کە تەواو پێچەوانەبوو, چوونکە لە راپرسیەکە هیلاری بە ڕێژەیەکی بەرچاو لە پێشەوەبوو بەڵام لە هەڵبژاردنە گشتیەکاندا شکستی هێناو دۆناڵد ترەمپ سەرکەوت , هەندێک جار لە هەندێک وڵاتدا پڕۆسەی ڕاپرسی هیچ نیە جگە لەگەمە و یاریەک بۆ بەرزکردنەوەی ورەی خۆیان و ڕووخاندنی ورەی بەرامبەر یان بۆ ڕێگە خۆشکردن بۆ تەزویر و ساختەکاری لە هەڵبژاردنە گشتیەکان وەک ئەو ڕاپرسیانەی لە لایەن حوکمەتەکانی ڕۆژهەڵەڵاتی ناوەڕاست ئەنجام دەدرێت کە هیچ نیە جگە لە گاڵتەجاریەک چوونکە خودی هەڵبژاردن و گشتپرسی هیچ نیە جگە لە گاڵتەجاری .. لە هەرێمی کوردستان دا دەگمەنن ئەو ڕێکخراوو کەناڵانەی کە دەتوانین پشت بە ڕاپرسیەکانیان ببەستیتن چوونکە بە دەگمەن ڕێکخراوێک یان کەناڵێن دەبینیتەوە سەر بەحزبێک یان سێبەری حزبێک نەبێت ئەمەش وا دەکات هەر ڕاپرسیەک کە ئەنجامی دەدەن لە دەوری ئەو ئاوازە بخولێتەوە کە حزبەکانیان دەیانەوێت . سەبارەت بە ڕاپرسیەکەی پەیمانگاى ناوین سەڕای هەندێ تێبینی بچووکم سەبارەت بەە ژمارەی کەمی فۆڕمەکان چوونکە دەبا ژمارەی زیاتری فۆڕمیان دابەش کردبا بۆ ئەوەی ژمارەیەکی فراوانتر لە خەڵکی بەشداری بکەن, وە هەروەها هەبوونی پرسیاری بۆجی دەنگ بەنەخێر یان بەڵێ دەدەی بەتایبەت هۆکاری نەحێریەکە بۆ ئەوەی زیاتر لەهۆکاری دەنگی نەخێر بگەین, چوونکە بوونی دەنگی نەخێریش بۆ سەربەخۆیی کوردستان جێگەی پرسیار و تیاڕامانە ! جگە لەو دوو تێبینیەم ئەم ڕاپرسیە بە سەرکەتووو دەزانم بەتایبەت لەو ئەنجامەی بەدەست هاتووە , ئەنجامێکە دەنگی ڕاستەقینەی خەڵکمان پێ دەڵێت چوونکە ئەو ئەنجامانەی بەدەست هاتوون سەبارەت بە (بەڵێ ) و ( نەخێر ) نزیکن لەو ئەنجامەی کە لەشەقام و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان درکی پێدەکەیت …خاڵێکی تر کەجێگای دەستخۆشیە سەبارەت بەم ڕاپرسیە ئەویش شێوازی ئاسۆیی دابەشکردنی فۆڕمەکانە کە تەواوی شارو شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستانی بەناوچە دابڕێنراوەکانشەوە گرتۆتەوە کە ئەمەش یەکێکە لە پڕەنسیپەکانی ڕاپرسی سەرکەوتوو, دووبارە دەست خۆشی بەڕێوبەر و ئەندامان ئەم ڕێکخراوە تازە لە دایک بووە دەکەم.

پەیڕەو ئەنوەر چاودێرى سیاسى بۆ ماڵپەرى ناوین سەرنجەکانى لە بارەى ڕاپرسیەکە خستەڕوو و گوتى : باشکردنی دۆخی ئابووری و چاککردنەوەی موچە و بژێوی خەڵک کاریگەرترین ئامرازە بۆ بەرزکردنەوەی دەنگی بەڵێ. لەلایەکی ترەوە دەبێت بلۆکێکی مێژوویی/سیاسی گەورە دروستبکرێت کە گۆڕانیش لە خۆبگرێت بۆ بانگەشەی ڕیفراندۆم, بەبێ گۆڕان پڕۆسەکە تەواونابێت, دەنگی بەڵێ تێدەپەڕێنێت بەڵام بەرزنابێت..
ئەگەر یەکێک لە پرسیارەکان لەبارەی فۆرم/شێوازی ئەو دەوڵەتە بوا کە لەداهاتوودا دەبێتە دەوڵەتی کوردستان باش دەبوو, بۆ نموونە دەوڵەتی کۆماری باشووری کوردستانی فیدڕاڵ یا دەوڵەتێکی سادە دەبوو. ئەمە بۆ دڵنیایی دەنگدەر و ئەو ناوچە و پارێزگایانەی کە هەست بە پەراویزبوونی سیاسی و ئابووری و کارگێڕی دەکەن, بۆ نموونە سلێمانی

پارێزەر باوەڕ سەباح تەقتەقى لە بارەى ئەنجام دانى ڕاپرسیەکە بەم شێوەیە دوا: سه‌ره‌تا ده‌ستان خۆش بۆئه‌نجام دانی ئه‌م راپرسیه‌ به‌لام ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌ بڵیم ئه‌نجام دانی راپرسی و وه‌ ئه‌نجامی راپرسی له‌هه‌ریمی كوردستان چه‌ند حاله‌تیكی نه‌خوازراوی هه‌یه‌ كه‌ په‌یوه‌ندی به‌و ده‌زگایه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌هه‌ڵده‌ستێ به‌ئه‌نجام دانى، چونكه‌ له‌هه‌رێمی كوردستان به‌شیكی كه‌م له و ریكخراوانه‌ هه‌یه‌ كه‌ سه‌ربه‌خۆ بن و سیبه‌ری حزبیكی سیاسیان به‌سه‌ردا نه‌بیت ئه‌وه‌ش به‌شیك له‌و راپرسیه‌ حیزب له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌كاری دێنێنت و وه‌به‌شیكی تریش ناتوانن به‌ئازادانه‌ ره‌ئی خۆیان بده‌ن, وه‌ئه‌گه‌ر ورد تر له‌سه‌رشیوازیی ڕاپرسیه‌كه‌تان هه‌له‌وه‌سته‌یه‌ك بكه‌م ئه‌وه‌ روون ده‌بیته‌وه‌ كه‌ ئه‌نجامی ڕاپرسیه‌كه‌تان هیچ هاوسه‌نگیه‌كی تیا نیه‌ له‌ شیوازی دابه‌ش كردنی فۆرمه‌كان به‌جۆریكه‌ له‌ پاریزگای سلیمانی و هه‌له‌بجه‌ زۆرینه‌ی ده‌نگی نه‌خیر له‌م سنوره‌یه‌ وه‌له‌روی ده‌نگ ده‌ریشه‌وه‌ زیاتره‌ به‌لام كه‌متربن فۆرم دابه‌ش كراوه‌كه‌ بریتیه‌ له‌ ٧٨٠ فۆرم بوه‌ وه‌ به‌ پێچه‌وانه‌ش سنوری هه‌لیرو دهۆك ده‌نگی به‌لێ زیاتر بووه‌ ئه‌مه‌ش هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ زۆرترین فۆرم له‌ دهۆك و هه‌ولیر دابه‌ش كراوه‌ كه‌بریتی بوو له‌ ١٢٧٤ فۆڕم .
هۆکاری کەمی دەنگی بەڵێ به‌وریژه‌ كه‌مه‌, پیم وایه‌ ئه‌و ریژه‌ زۆر كه‌مه‌ له‌ پرسێكی وه‌ها چاره‌نوس سازو نیشتمانی دا ئه‌وه‌ش ده‌گه‌رینمه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ سه‌ركردایه‌تی كورد جدی نه‌بوونه‌ له‌ سه‌ر پرسی ریفراندۆم و ده‌وله‌ت چونكه‌ ده‌بوایه‌ پیش ئه‌وه‌ی بیر له‌ پرسیكی وه‌ها چاره‌ نوس ساز یكریته‌وه‌ به‌ته‌واوی خۆیانی بۆئاماده‌بكردایه‌, پایه‌كانی ده‌وله‌تداریان دروست بكردایه‌ زیاتر گه‌شه‌یان به‌ ژێرخانی ئابووری بدایه‌ وه‌ له‌ئیستاش ده‌بیت هه‌ولی جدی بدریت له باش كردنی بژێوی خه‌لك و لانی كه‌م مافه‌ سه‌ره‌تایه‌كانیان پێبدریت، ئاشته‌وایی سیاسی له‌ نیوان هێزوو لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان بیته‌دی ودۆخی په‌رله‌مان ئاساییی بكریته‌وه‌و ریگری وله‌مپه‌ر بۆپه‌رله‌مانی كوردستان نه‌یه‌ته‌ پیش و پرسی داهاتی ناوخۆییی و نه‌وت به‌ته‌واوی شه‌فاف بكریت و له‌ژیر چاودیری په‌رله‌مان دابیت.
ئەنجامدانى ڕیفراندۆم پێویستى بە هێزێكی یاسایی هه‌یه‌ بۆئه‌وه‌ی بریار بدات له‌سه‌ر پرسیكی وه‌ها نیشتمانی و چاره‌نوس ساز وه‌ئه‌گه‌ر بمانه‌ویت دانیشتن و لیكتیگه‌یشتن له‌گه‌ل وڵاتانی جیا جیا بكه‌ین وه‌ پشتیوانی ناوخۆییی و نیوده‌وله‌تی به‌ده‌ست بینین تاكه‌ هه‌لبژارده‌ په‌رله‌مانی كوردستانه‌, چونکە پەرلەمان دامەزراوەیەکە دەتوانێ بە ناوى گەلەوە قسە بکات و بڕیار بدات.
به‌بروای من ناكریت رۆڵ و پێگه‌ی به‌غدا له‌بیر بكریت له‌ناوچه‌كه‌ وه‌ گرینگیشه‌ كه‌ پشتیوانی به‌غدا به‌ده‌ست بینین, چونكه‌ ئه‌گه‌ر رۆل و پیگه‌ی به‌غدا له‌به‌رچاو نه‌گیریت كوردستان له‌ ئه‌گه‌ری مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌داده‌بیت له‌ ناوخۆو ده‌ره‌وه له‌روی ئه‌منی و رامیاری و ئابووری یەوە .

ئامادە کردنى : هەڵوێست میرانى

بڵاوکردنەوە لە

بۆچوونێک بنووسە