پەیمانگاى ناوین ئەنجامى ڕاپرسى لە بارەى گشت پرسى هەرێمى کوردستان راگەیاند

0

null

ناوین : هەولێر
ئەمرۆ پێنج شەممە کاتژمێر ١١ ى پێش نیوەرۆ لە پرێس کۆنفرانسێک لە پاراداى کافى ئەنجامى ڕاپرسى پەیمانگاى ناوین بۆ پەیوەندییە نێو دەوڵەتیەکان راگەیەندرا, کە تیایدا بەشى توێژینەوەى سیاسەت و ستراتیجى بە شیوەیەکى مەیدانیانە بۆچوونى هاولاتیانى پاریزگاکانى هەرێمى کوردستان و ناوچە کوردستانیەکانى دەرەوەى هەرێمى لە بارەى ئەنجامدانى ڕیفراندۆم وەرگرتبوو, راپرسیەکە لە لایەن تیمێکى شارەزاى گەڕۆک کە دابەش کرابوون بەسەر پێنج گرووپ ئەنجامدراوە, تیمە گەڕۆکەکان لە سەنتەرى شارەکانى ” هەولێر, سلێمانى, دهۆک, هەڵەبجە ” و قەزا و ناحیەکانى هەرێمى کوردستان و لەگەڵ ” کەرکوک و ناوچە کوردستانیەکانى دەرەوەى هەرێمى کوردستان کە بریتى بوون لە شارو شارۆچکەکانى دوز خورماتوو, خانەقین, سەعدیە, جەلەولا, شنگال, زومار, شێخان, مەخمور, گوێر, فایدە ” و چەند ناوچەیەکى ترى دەشتى نەینەوا راپرسیەکەیان ئەنجامدا.
ژمارەى فۆرمە دابەشکراوەکان ٢٢٦٨ فۆڕم بوو, ٢١٥٨ فۆرم گەڕێندرایەوە , ١١٠ فۆڕم نەگەراوە دەست تیمەکانى دابەش کردن
راپرسیەکە پێکهاتبوو لە پێنج پرسیارى سەرەکى پێکهاتبوو کە بریتی بوون لە

یەکەم : لەگەڵ ئەنجامدانى ڕیفراندۆمی لە ساڵى ٢٠١٧..؟

وەڵامەکان پێکهاتبوون لە سێ بژاردە کە تیایدا هاوڵاتى یەکێکیانى هەڵدەبژارد ئەوانیش بریتى بوون لە
بەڵێ , نەخێر , بڕیارم نەداوە
کۆى گشتى “بەڵێ” ى پرسیارى یەکەمى راپرسیەکە بریتى بوو لە ١٤١٦ دەنگ کە دەکاتە رێژەى لەسەدا %٦٦,٥
کۆى گشتى “نەخێر” ى پرسیارى یەکەمى ڕاپرسیەکە بریتى بوو لە ٥٧٨ دەنگ کە دەکاتە ڕێژەى %٢٦,٩
کۆى گشتى “بڕیارم نەداوە” لە پرسیارى یەکەمى ڕاپرسیەکە بریتى بوو لە ١٦٢ دەنگ کە دەکاتە ڕێژەى %٧,٥
پرسیارى دووەم : ئەگەر ڕیفراندۆم ئەنجامبدرێ دەنگ بە سەربەخۆیی دەدەى ..؟
وەڵامەکان پێکهاتبوون لە سێ بژاردە کە تیایدا دەنگدەر یەکێکیانى هەڵدەبژارد
بەڵێ , نەخێر , بڕیارم نەداوە
کۆى گشتى “بەڵێ” ى پرسیارى دووەمى ڕاپرسیەکە بریتى بوو لە ١٤٧٧ دەنگ کە دەکاتە ڕێژەى سەدى %٦٨,٥
کۆى گشتى “نەخێر” پرسیارى دووەمى راپرسىهکە بریتى بوو لە ٥٤٥ دەنگ کە دەکاتە ڕێژەى لە سەدا ٢٥,٣
کۆى گشتى “بڕیارم نەداوە” لە پرسیارى دووەمى ڕاپرسیەکە بریتى بوو لە ١٣٨ دەنگ کە دەکاتە ڕێژەى لە سەدا %٦,٢
پرسیارى سێهەم : پێت باشە دواى ڕیفراندۆم راستەوخۆ سەربەخۆیی ڕابگەیەنرێ یاخود گەرانەوە بۆ بەغدا
وەڵامەکان پێکهاتبوون لە سێ بژاردە کە تیایدا دەنگدەر یەکێکیانى هەڵدەبژارد
ڕاستەوخۆ , گەڕانەوە بۆ بەغدا , بڕیارم نەداوە
کۆى گشتى دەنگى “ڕاستەوخۆ ” ى پرسیارى سێهەم بریتى بوو لە ١٢٠٢ دەنگ کە دەکاتە ڕێژەى لە سەدا %٥٥,٧
کۆى گشتى دەنگى ” گەڕانەوە بۆ بەغدا ” ى پرسیارى سێهەم بریتى بوو لە ٦١١ دەنگ کە دەکاتە ڕێژەى لە سەدا %٢٨,٣
کۆى گشتى ” بڕیارم نەداوە” ى پرسیارى سێهەم بریتى بوو لە ٣٤٥ دەنگ کە دەکاتە ڕێژەى لە سەدا %١٦
پرسیارى چوارەم : ئەنجامدانى ڕێفراندۆم پێویستى بە بڕیارى پەرلەمان هەیە یان نا..؟
وەڵامەکان پێکهاتبوون لە سێ بژاردە کە تیایدا دەنگدەر یەکێکیانى هەڵدەبژارد
بەڵێ , نەخێر , بڕیارم نەداوە
کۆى گشتى دەنگى “بەڵێ” ى پرسیارى چوارەمى ڕاپرسیەکە بریتى بوو لە ١٥٠٣ دەنگ کە دەکاتە ڕێژەى سەدى %٦٩,٧
کۆى گشتى دەنگى “نەخێر” ى پرسیارى چوارەمى ڕاپرسیەکە بریتى بوو لە ٤٩٥ دەنگ کە دەکاتە ڕێژەى لە سەدا %٢٣
کۆى گشتى دەنگى “بڕیارم نەداوە ” لە پرسیارى چوارەمى ڕاپرسیەکە بریتى بوو لە ١٦٠ دەنگ کە دەکاتە ڕێژەى لە سەدا %٧,٣
پرسیارى پێنجەم : پێت باشە کێ سەرپەرشتى ئەنجامدانى ڕێفراندۆم بکات ..؟
وڵامەکانى بەو شێوەیەى خوارەوە بوو
کۆمسیۆنى سەربەخۆى هەڵبژاردن و ڕاپرسى لە هەرێم کۆى گشتى بەڵێ بریتى بوو لە ٧٨٥ دەنگ کە دەکاتە ڕێژەى لە سەدا %٣٦,٤
نەتەوە یەکگرتووەکان کۆى گشتى بەڵێ بریتى بوو لە ٧٤٦ دەنگ کە دەکاتە ڕێژەى لە سەدا %٣٤,٦
یەکێتى ئەوروپا و ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا کۆى گشتى بەڵێ بریتى بوو لە ٤٧٥ دەنگ کە دەکاتە ڕێژەى لە سەدا %٢٢
کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق کۆى گشتى بەڵێ بریتى بوو لە ١٥٢ دەنگ کە دەکاتە ڕێژەى لە سەدا %٧

بڵاوکردنەوە لە

بۆچوونێک بنووسە