گاڵبرێس: بۆ کوردستان مانەوە لە عێراقدا مەترسیدارە نەک سەربەخۆیی

0

ناوین : هەولێر

پیتەر گاڵبرێس ، جەنەراڵی خانەنشینکراوی سوپای ئەمریکا لە میانەی پێشکەش کردنى گوتارێک لە پانێڵی گشتپرسی لە واشنتۆن گوتی: وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڕوای بە یەکپارچەیی عێراق نەماوە، سەربەخۆیی کوردستان شتێکی حەتمییە و روودەدات..

گاڵبرێش لە درێژەى قسەکانى ئاماژەى بەوە کرد سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان ئارامی دروستدەکات. هەروەها گوتی , بۆ کوردستان مانەوە لە عێراقدا مەترسیدارە نەک سەربەخۆیی.

ئەمڕۆ هەینى ٢٨-٧-٢٠١٧ پانێڵی گشتپرسى لە واشنتۆنى پایتەختى ئەمریکا بە ئامادەبوونى چەندین کەسایەتى دیارى سیاسى و سەربازى ئەمریکا بەڕێوەچوو , هەریەک لە مەسرور بارزانى ڕاوێژکارى ئەنجومەنى ئاسایشى هەرێمى کوردستان و نەجمەدین کەریم پارێزگارى کەرکوک گوتاریان پێشکەش کرد, دواتر هەریەک لە جەى گارنەر, پیتەر گاڵبرێس, رۆناڵد گریفس, ئۆدێرنۆ وتاریان لە میانى پانێلەکە خوێندەوە

بڵاوکردنەوە لە

بۆچوونێک بنووسە