گوتەبێژى هاوپەیمانی نێودەوڵەتى: ئەبوبەکر بەغدادى ڕۆڵی نەماوە

0

ناوین: هەولێر

کۆڵۆنێل ڕایان دیلۆن گوتەبێژى هاوپەیمانی نیودەوڵەتى دژ بە داعش لە گفتووگۆیەکى لەگەڵ کەناڵی ئاسمانى ڕووداو پێیوایە بەغدادی وەک سێبەرێک ماوەتەوە و رۆڵ ناگێڕێت.
گوتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش سەبارەت بە ئەگەرى کوشتنى ئەبوبەکر بەغدادى گوتى: ناتوانین هیچ شتێک لەبارەی کوژرانی ئەبوبەکر بەغدادیەوە بڵێین , بەغدادی لەهیچ شوێنێک دەرناکەوێت و بەشێوەی راستەوخۆ هیچ جۆرە فەرمانێک راناگەیەنێت, دەزانین داعش رووبەڕووی شکستێکی گەورە بووەتەوە و ئەبوبەکر بەغدادی رۆلێکی راستەوخۆ ناگێڕێت لە بەڕێوەچوونی شەڕەکان و ئاراستە کردنیان, لەڕاستیدا بەغدادی وەکو سێبەرێک ماوەتەوە و رۆڵێکی ئەوتۆ ناگێڕێت، بەڵام نازانین ئەبوبەکر بەغدادی لە کوێیە.

دوو رۆژ لەمەو بەر وەزارەتی بەرگریی رووسیا هەواڵی کوژرانى ئەبوبەکر بەغدادى بڵاو کردەوە گوایە لە هێرشێکى ئاسمانى لەمانگی رابردوودا ژمارەیەک سەرکردەی داعشی لەرەققە کردووەتە ئامانج, لە بڵاو کراوەکەى وەزارەتى بەرگرى هاتووە: پێشبیندەکەین ئەبوبەکر بەغدای لەنێو کوژراوەکاندابێت بەڵام لێکۆڵینەوە لە دروستی هەواڵەکە دەکەینەوە.

دواى ئەو هەواڵە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش رایگەیاند : ناتوانین هەواڵەکەی رووسیا لەبارەی کوژرانی ئەبوبەکر بەغدادی پشتڕاست بکەینەوە.

بڵاوکردنەوە لە

بۆچوونێک بنووسە