مەسعود بارزانی: جیابوونه‌وه‌ی ئاشتییانه‌ له‌گه‌ڵ به‌غدا باشترین چاره‌سه‌ره‌ بۆ كێشه‌كان و ده‌بێته‌ هۆی سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌

0

ناوین: ئاژانسەکان

مەسعود بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە هەڤپەیڤینێکى لەگەڵ گۆڤارى “فۆره‌ن پۆڵەسی” ئەمریکى باسى له‌ هۆكاره‌كانی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی گه‌لی كوردستان کرد و وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێكی گۆڤاره‌كه‌ى دایەوە .

لە بەشێکى وڵامەکەى بارزانى لەبارەی گشتپرسی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان هاتووە “گشتپرسییەکە بۆ سەربەخۆییە” پرسیاری سەربەخۆبوون لە خەڵک دەکرێت و خەڵک بریار لەو بارەوە دەدات, لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق گفتوگۆمان لەبارەی ئەنجامدانی ڕیفراندۆمەوە کردووە و پێمان ڕاگەیاندووە کە دەمانەوێت لەدوای ڕیفراندۆمەکە ئەنجامەکە قەبوڵ بکرێ , هەروەها “ئێمه‌ گوتوومانه‌ ده‌مانه‌وێت به‌ رێگه‌چاره‌ی ئاشتییانه‌ ئه‌و كێشانه‌ له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ر بكه‌ین، نه‌ك توندوتیژی.

لە درێژەى وڵامەکانى بارزانى ئاماژه‌ى به‌وه‌ش کرد، كه‌ نابێت سه‌ربه‌خۆیی و جیابوونه‌وه‌ له‌ عێراق ببێته‌ ناسه‌قامگیر له‌ناوچه‌كه‌ و گوتى : ئێمه‌ به‌رده‌وام پاڵپشتی خۆمان بۆ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌ربڕیوه‌، هه‌ماهه‌نگیشمان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ تایبه‌تیش هه‌ماهه‌نگی نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق.

لەوڵامى ئەو پرسیارەى بۆچی ئێستا کاتی ئەنجامدانی ئەو گشتپرسییەیە.؟ بارزانی رایگەیاند ، پێشتر چەندین جاری دیکە ویستویانە گشتپرسی ئەنجامبدەن، بەڵام دۆخەکە گونجاونەبووە، بەڵام ئەگەر بێت و ئەم پرسە زیاتر لەمە دوابخەین لە بەرژەوەندی خەڵکی هەرێمی کوردستان نابێت و هەروەها کاریگەری خراپی لەسەر چارەنووسی خەڵک دەبێت، بۆیە ئێستا باشترین کاتە بۆ ئەنجامدانی گشتپرسی.

سەبارەت بە ناوچە کێشە لە سەرەکان بارزانی وتی، دانیشتوانی ناوچە کێشە لەسەرەکان بەشداری ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان دەکەن و ئەوانیش بژاردەی ئەوەیان هەیە کە بەشداری ڕیفراندۆمەکە نەکەن، بەڵام سەبارەت بەوەی ئەو ناوچانە بخرێتە سەر کوردستان پێدەچێت لە ڕیفراندۆمێکی دیکەدا ئەوە یەکلابکرێتەوە.

بڵاوکردنەوە لە

بۆچوونێک بنووسە