هێمن هەورامى: پارتى هێڵى سوورى له‌سه‌ر گۆڕان نييه‌ بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى سه‌رۆكايه‌تى په‌رله‌مان

0

ناوین: هەولێر

لە میانەى بەشدارى کردنى لە بەرنامەى باسى رۆژى کەنالى کوردستان ٢٤ هیمن هەورامى ئەندامى ئەنجومەنى سەرکردایەتى پارتى دیموکراتى کوردستان رایگەیاند: ئه‌مڕۆ له‌ كۆبوونه‌وه‌ى نێوان پارتى و يه‌كێتيدا بيرۆكه‌ى نوێ تاوتوێكراوون .

لە درێژەى گفتووگۆکە هەورامى ئەوەى خستە ڕوو : پارتى ئاماده‌يه‌ له‌ پێناو سه‌رخستنى پرۆسه‌ى ريفراندۆمدا قوربانى بدات و ئاماده‌يه‌ بۆ كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مان به‌و مه‌رجه‌ى له‌ خزمه‌تى پرۆسه‌ى ريفراندۆمدا بێت, گوتیشى: پارتى هێڵى سوورى له‌سه‌ر گۆڕان نييه‌ بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى سه‌رۆكايه‌تى په‌رله‌مان, پارتى خوازياره‌ په‌رله‌مانى كوردستان كارا بكرێته‌وه‌.

بڵاوکردنەوە لە

بۆچوونێک بنووسە