داواکارى گشتى ئەمریکا دەبێتە پاریزەرى قەتەر

0

ناوین: ئاژانسەکان

بە مەبەستى رەتکردنەوەى ئەو تۆمەتانەى لە لایەن (سعودیە، میسر، ئیمارات و بەحرەین)ەوە دراونەتە پاڵی. حکومەتی قەتەر بڕیاریداوە جۆن ئاشکرۆفت، داواکاری گشتیی پێشووی ئەمریکا بکاتە پارێزەری خۆی و بە بڕى ٢ ملیۆن و٥٠٠ هەزار دۆلار بریکارنامە بۆ جۆهن ئاشکرۆفت بکاتەوە .

مایکل سوولیڤان، گوتەبێژ لە کۆمپانیاى ئاشکرۆفت، هەواڵەکەى بۆ مێدیاکان پشتڕاست کردەوە و ئەرکی جۆهن ئاشکرۆفت و هاوەڵەکانى ئاشکرا کرد کە دەبێت لە ماوەى ٣ مانگ پێداچوونەوە بە سیاسەتە داراییەکانی قەتەردا بکەن و بیسەلمێنن دەوحە نەک پشتیوانیی دارایی لە گرووپە تیرۆریستیەکان نەکردووە بەڵکو پشتیوانیی بەرنامە و رێکارەکانى تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەکات.

بڵاوکردنەوە لە

بۆچوونێک بنووسە