تیریزا ماى وەک سەرۆک وەزیران دەمێنێتەوە

0

ناوین: ئاژانسەکان

دواى راگەیاندنى ئەنجامى هەڵبژاردنى پەرلەمانى بەریتانیا پارتى پارێزگاران کە تیریزا مەى سەرۆکایەتى دەکات ٣١٨ کورسی بەدەستهێناوە, بۆ بەدەستهینانى زۆرینە و پێکهێنانى کابینەى حکومەت پارتى پارێزگاران لە کۆى ٦٥٠ کورسى پێویستى بە ٣٢٦ کورسى پەرلەمانیە, ئەمەش وا دەکات تیریزامەى ناچار بیت هاوپیەمانیەتى لەگەڵ پارتێکى تر پێکبهێنێت و لە پەرلەمان زۆرینەى دەنگ مسۆگەر بکەن.

دواى راگەیاندنى ئەنجامەکان تیریزا مەى سەردانى شاژنى بەریتانیاى کرد و لە لایەن شاژنەوە راسپێردرا بۆ پێکهێنانى کابینەى نوێ, تیریزا ماى لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەوانى رایگەیاند: هاوپەیمانیەتیان لەگەڵ یەکێتیخوازی دیموکراتی کە پارتێکى ئیرلەنداى باکورە و لەو هەڵبژاردنە لە ریزبەندى پێنجەمە و١٠ کورسی پەرلەمانى بەدەستهێناوە.

بەپێی جیاکردنەوەی دەنگەکانی پەرلەمان پارتی پارێزگاران ٣١٨ کورسیان هێناوە ، و پارتی کرێکاران توانیویەتی ٢٦١ کورسی بەدەستبهێنێت.
پارتی نیشتمانی سکۆتلەند ٣٥ کورسی ، پارتی لیبرال دیموکرات ١٢ کورسی ، پارتی یەکێتیخوازى دیموکراسی ١٠ کورسی و پارتی سەوز ١ کورسییان هێناوە.

بڵاوکردنەوە لە

بۆچوونێک بنووسە