کەتەلۆنیا: ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی دەکەین

0

ناوین: ئاژانسەکان

دوو رۆژ دواى بریارى گشتپرسى هەرێمى کوردستان چارلیس پێگدێمۆنت سەرۆکى هەرێمى کەتەلۆنیا بە ئاژانسەکانى هەواڵی راگەیاند, لە تشرینى یەکەمى ئەمساڵ گشتپرسى بۆ سەربەخۆیی کەتەلۆنیا ئەنجام دەدەین , حکومەتى ئیسپانیاش وەک کاردانەوەیەک دژ بە وتەکانى سەرۆکى کەتەلۆنیا ریفراندۆمی سەربەخۆیی ئەو هەرێمەى دژ بە دەستووری ئیسپانیا لەقەلەم دا .

کەتەلۆنیا، ھەرێمێکە دەکەوێتە باکووری رۆژھەڵاتی ئیسپانیا و (١٧%)ی کۆی دانیشتوانی ئەو وڵاتە پێک دێنێت, شاری بەرشلۆنە پایتەختى هەرێمەکەیە , ڕووبەڕی هەرێمەکە ٣١ هەزار و ٩٥٠ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە, دانیشتوانەکەی ٧ ملیۆن و ٥٢٣ هەزار کەسە.

هەرێمی کەتەلۆنیا چەند جارێک ھەوڵی ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی داوە بەڵام لە لایەن دەسەڵاتدارانى شاى ئیسپانیا رەتکراوەتەوە, دواین ھەوڵ داوایەکی پەرلەمانی ھەرێمی کەتەلۆنیا بوو لە ناوەراستى ٢٠١٦, بەڵام داواکەیان لەلایەن دادگای دەستووری ئیسپانیاوە رەتکرایەوە.

بڵاوکردنەوە لە

بۆچوونێک بنووسە