بەریتانیا: پرۆسەى جیاکردنەوەى دەنگەکان دەستى پێ کرد

0

ناوین: ئاژانسەکان

کاتژمێر ٧:٠٠ بە کاتى بەریتانیا ٤٠ ملیۆن هاوڵاتى روویان لە سندوقەکانى دەنگدان کرد بە مەبەستى هەڵبژاردنى نوێنەرەکانیان بۆ پەرلەمانى ئەو ولاتە, کاتژمێر ١٢:٠٠ ى شەو بە کاتى کوردستان دەرگاى ناوەندەکانى دەنگدان بە رووى دەنگدەران داخران و دەستکرا بە پرۆسەى جیاکردنەوەى دەنگەکان, پەرلەمانى بەریتانیا لە ٦٥٠ کورسى پیکهاتووە و پارتە کاریگەرەکان پێشبرکیى بە دەست هینانى کورسى زیاتر دەکەن, کێبەرکێى سەخت لە نێوان پارتى کرێکارانى بەریتانیا بە سەرۆکایەتى “جێرمى کۆربین ” و پارتى پاریزگاران بە سەرۆکایەتى “تیریزا مەى” لە ئارادایە, پارێزگاران لە ساڵی ٢٠١٥، پارتی پارێزگاران بە بردنەوەی ٣٣١ کورسی، زۆرینەی پەرلەمانی بەدەستهێناوە.

ئەگەرچى پێنج ساڵ جارێک پرۆسەى هەڵبژاردنى پەرلەمانى بەریتانیا بەرێوە دەچیت بەلام تیریزا مەى سەرۆک وەزیران داواى کرد هەڵبژاردنى پێشوەختە ئەنجام بدری بە مەبەستى بەهێزکردنى پێگەى خۆى و پارتەکەى لە گۆرەپانى سیاسى و ناوەندەکانى بریارى بەریتانیا.

بڵاوکردنەوە لە

بۆچوونێک بنووسە