فایشناڵ تایمز رێککەوتنێکى ژێر بە ژێر قەتەر-ئیران- قاعیدە ئاشکرا دەکات

0

ناوین: ئاژانسەکانى هەواڵ

رۆژنامەى فاینەشنال تایمزى ئەمریکى لە راپۆرتێکى رۆژنامەوانى لە دوا بڵاوکراوەى رێککەوتنێکى ژێر بە ژێرى نێوان قەتەر و کۆمارى ئیسلامى ئیران و رێکخراوى تیرۆریستى ئەلقاعیدە ئاشکر کردووە.
بە گوێرەى راپۆرتەکەى ئەو رۆژنامەیە وڵاتى قەتەر بڕی پارەیەکى زۆرى بە کۆمارى ئیسلامى ئێران داوە بە مەبەستى فشار خستنە سەر رێکخراوى حزب اللە ى عێراقى کە لە زستانى ساڵى ٢٠١٥ , ٢٦ راوچى قەتەرى لە بیابانەکانى باشورى عێراق دەستگیر کردبوو, برى ئەو پارەیەى بە ئیران دراوە بە ٧٠٠ ملیۆن دۆلار خەملێنراوە.

بە گوێرەى راپۆرتەکەى فاینشناڵ تایمز قەتەر له‌ چوارچێوه‌ی هه‌مان رێككه‌وتنی ژێربه‌ژێردا بڕى ٣٠٠ ملیۆن دۆلاری دیكه‌ی داوه‌ته‌ گرووپه‌ توندڕه‌وه‌كان كه‌ له‌ سووریا چالاكی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، له‌وانه‌ش ده‌سته‌ی ته‌حریری شام كه‌ سه‌ر به‌ رێكخراوی قاعیده‌یه‌ و گرووپی ئه‌حراری شام , پێدانى ئەو بڕە پارەیە لە لایەن دەوحەوە لە سەر داواکرى ئێران بووە تا 50 چه‌كداری شیعه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌و گرووپانه‌وه‌ ده‌ستگیركرابوون ئازاد بكرێن.

یه‌كشه‌ممه‌ی‌ رابردوو، هه‌ریه‌ك له‌ وڵاتانی‌ سعودیه‌و میسرو ئیمارات و به‌حره‌ین، په‌یوه‌ندییه‌ دبلۆماسییه‌كانیان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر پچڕاندو به‌ پشتیوانیكردنی‌ تیرۆر تۆمه‌تباریان کرد.

هه‌ریه‌كه‌ له‌سعودیه‌و ئیمارات و به‌حره‌ین هه‌روه‌ها ئاسمانی‌ خۆیان به‌ره‌و رووی‌ قه‌ته‌ردا داخست و داوایان له‌ سه‌ردانكه‌ران و هاوڵاتیانی‌ قه‌ته‌ری‌ كرد له‌ماوه‌ی‌ 14 رۆژدا وڵاته‌كانیان جێبهێڵن.

حكومه‌تی‌ میسر دوێنێ‌ ماوه‌ی‌ 48كاتژمێری‌ دیاریكرد بۆ ئه‌وه‌ی‌ باڵیۆزی‌ قه‌ته‌ر وڵاته‌كه‌ی‌ جێبهڵێت، دوای‌ بڕیاری‌ پچڕاندنی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ له‌گه‌ڵ ده‌وحه‌.

بڵاوکردنەوە لە

بۆچوونێک بنووسە