شەڕڤان چوونە ناو ڕەققە

0

ناوین: ئاژانسەکان

دوای‌ كاتژمێرێك له‌ ده‌ستپێكردنی‌ قۆناغی‌ پێنجه‌می‌ ئۆپه‌راسیۆنی‌ توڕه‌یی‌ فورات لە لایەن هێزەکانى سوریاى دیموکرات بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی‌ ناوه‌ندی‌ شاری‌ ره‌ققه‌ له‌ژێر ده‌ستی‌ داعش، هیزەکانى سوریاى دیموکرات لە قۆڵی خۆرهەڵاتی رەققەوە چوونە ناو ئەو شارەوە، چوونەتە ناو یەكەم باڵەخانە لەگەڕەكی مەشلەب.

هێزەکانى سوریاى دیموکرات ئەمرۆ سێ شەممە ٦-٦-٢٠١٧ لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەوانى ئۆپەراسیۆنى ئازاد کردنى سەنتەرى شارى رەققەیان دەست پێکرد,

لە کۆنفرانسە رۆژنامەوانیەکە راگەیەندراوێک لە لایەن شەرڤانانى هێزەکانى سوریاى دیموکراتەوە خوێندرایەوە کە تیایدا هاتووە, ئه‌مڕۆ ئێمه‌ ده‌ست به‌ شه‌ڕی‌ گه‌وره‌ی‌ رزگاركردنی‌ ره‌ققه‌ ده‌كه‌ین، كه‌ داعش كردوویه‌تی‌ به‌ پایته‌ختی‌ تیرۆر.

بڵاوکردنەوە لە

بۆچوونێک بنووسە