ئومێدبوون رووناكییه‌كی سه‌وزه‌

0

بێریڤان سه‌رهه‌نگ

ئومێد به‌هێزبوونه‌ بۆ گه‌شه‌كردنی بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤ بۆ خه‌باتكردن و تێكۆشان، هه‌وڵدان و كۆششكردن بۆ گه‌یشتن به‌ ئامانج و دابینكردنی ئارامی و خۆشبه‌ختی و گۆزه‌رانی و پێكه‌وه‌ژیان، هه‌بوونی ئومێد له‌ مرۆڤدا ئاسووده‌بوونی ناخ و رۆح و جه‌سته‌یه‌تی، ئومێد مانا و هێز ده‌به‌خشێت به‌ خودی خۆت و ئامانج و ئاواته‌كانت، كاتێك په‌یوه‌ندی دروست ده‌بێت له‌نێوان هیوا و ئومێد، مێشك پشوو وه‌رده‌گرێت دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌ له‌ بیركردنه‌وه‌ی نه‌رێنی و نه‌گه‌تیف و ناخۆش، كه‌سه‌ به‌خته‌وه‌ره‌كان به‌هۆی هه‌بوونی ئومێد و هیوای به‌رده‌وام ته‌ندورستن و هه‌میشه‌ خۆش ده‌ژین و هیوا ده‌به‌خشن به‌ سروشت و ده‌وروبه‌ر و ته‌واوی كۆمه‌ڵگه‌،

هه‌بوونی ئومێد به‌به‌رده‌وامی هۆكارێكه‌ بۆ سه‌ركه‌وتنی كه‌سایه‌تییه‌كی سه‌ركه‌وتوو و سوده‌به خش بۆ كۆمه‌ڵگه‌، چونكه‌ ئه‌و جۆره‌ كه‌سانه‌ به‌رده‌وام پرۆژه‌ و بیرۆكه‌ و كاری جوان ده‌كه‌ن بۆ گه‌ل و نیشتمان،

هه‌موو كات چاره‌سه‌رییان پێیه‌ بۆ گرفت و كێشه‌ و وه‌ستانه‌كان، ئه‌وان ئیرده‌یان هه‌یه‌ و متمانه‌یان به‌خۆیانه‌، له‌كاتی رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی هه‌ر گرفت و كێشه‌یه‌ك هێز به‌خۆیان ده‌ده‌ن كه‌ نه‌كه‌ون ئه‌گه‌ر كه‌وتنیش هه‌بێت هه‌ڵده‌ستنه‌وه‌ و ده‌ست پێده‌كه‌نه‌وه‌،

ئومێد پاڵنه‌رێكی زۆر به‌هێزه‌ بۆ به‌رده‌وامی تۆ له‌ ژیان، چونكه‌ به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن و بنیاتنانی ده‌یان كاری باش و جوانت ده‌بات، تۆ ده‌توانی به‌و ئومێده‌ زۆره‌ی خۆت كه‌ به‌ ژیان هه‌ته‌، هاوكاری ده‌وروبه‌ره‌كه‌شت بیت، گه‌شبینی و خۆشه‌ویستی ببه‌خشیت، كه‌سێتی تۆی به‌ ئومێد به‌رزه‌ هه‌میشه‌ حه‌ز به‌ ژیان ده‌كه‌یت و دڵخۆش و شادومان و ده‌م به‌خه‌نده‌ی، پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌ی كه‌ ئومێدیان نییه‌، به‌رده‌وام بێهز و توانان، ناتوانن ده‌نگ هه‌ڵبڕن و بڵین به‌ڵی بۆ ئومید به‌ ژیان و ژین، ئومێد رۆژه‌كانی تۆ رووناك و سه‌وز ده‌كات، هێزێكی شاراوه‌ و وزه‌یه‌كی گه‌وره‌ت پێده‌به‌خشێ‌ بۆ هه‌میشه‌، ئومێد بارودۆخی ئێستای تۆ ده‌گۆڕێت، وات لێده‌كات هه‌میشه‌ حه‌ز به‌ ژیان بكه‌یت له‌گه‌ڵ كه‌سانی ده‌وروبه‌ر، ته‌ندروستت ده‌كات، چونكه‌ ژیانت به‌ سه‌وزی و رووناك ده‌هێڵێته‌وه‌.

بڵاوکردنەوە لە

بۆچوونێک بنووسە