شاندى ناوین سەردانى پارتى چاکسازى تورکمانى کرد

0

ناوین : هەولێر

بە مەبەستى پیرۆزبایی کردن بە بۆنەى ساڵیادى دامەزراندنى پارتى چاکسازى تورکمانى, ئێوارەى ئەمڕۆ ستافی پەیمانگاى ناوین بۆ پەیوەندییە نێو دەوڵەتیەکان کە پێکهاتبوون لە تانیا جەمال غەریب سەرۆکى پەیمانگا, جێگر برادۆستى بەڕێوەبەرى ئەنجومەنى بەڕێوەبردن , هەڵوێست میرانى بەرپرسى ڕاگەیاندن سەردانى بارەگاى سەرەکى پارتى چاکسازى تورکمانیان کرد, ستافى پەیمانگا لە لایەن بەڕێز عەبدولقادر بازرگان سکرتێرى پارتى چاکسازى تورکمانى و مونا قەهوەچى جێگرى سکرتێر و ئەندامى پەرلەمان لە سەر پشکى ئەو حزبە پێشوازى کران. ستافى ناوین پیرۆزبایی خۆیان گەیاندە سکرتێر و ئەندامانى پارتى چاکسازى تورکمانى.

بڵاوکردنەوە لە

بۆچوونێک بنووسە